چاوەڕواننەكراو.. زینێت بیر لەفرۆشتنی ماڵكۆم دەكاتەوە

وەرزش

05/08/2019‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی نینێت سان پترۆسبۆرگی روسی، بیر لەفرۆشتنی ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای بەرازیلی‌و یاریزانی نوێی یانەكەی دەكاتەوە.

ئەو بیركردنەوەی یانە روسییەكە لەكاتێكدایە، ماوەی دوو رۆژە ئەو یاریزانە پەیوەندی بەیانەی زینێتەوە كردووە، كە لەیانەی بەرشەلۆنەی كڕی.

بەپێی سەرچاوەكان، هاندەرانی یانە روسییەكە لەكاتی ناساندنی ئەو یاریزانە پێشوازییەكی باشیان نەكردووەو تەنانەت لافیتەیان لەدژی ئەو یاریزانە بەرزكردووەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، هاندەرانی یانەی زینێت، باوەڕیانوایە، كە یانەكەیان بەڵێنەكەی نەبردووەتە سەر، چونكە پێشتر بڕیاربووە، یانەكە یاریزانی رەشپێست نەكرێت.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەكە بەهۆی ترسی لەرووداوی رەگەزپەرستی پێی باشە بیر لەفرۆشتنی ماڵكۆم بكاتەوە.

هـ ـ ح