كۆمپانیای Xiaomi گەشە بە مۆبایلێك دەدات پێویستی بەشەحنكردن نییە

جیهان

07/08/2019‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی Let's Go Digitalی چینی بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای Xiaomiی چینی گەشە بە مۆبایلێك دەدات، پێویستی بەشحەنكردنەوە نییە.

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، كۆمپانیای خامی لەرێگەی تیشكی خۆرەوە وزە بۆ مۆبایلەكە دابین دەكات، كە بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هەر بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، شاشەی مۆبایلەكە بەشێوەیەك دروست دەكرێت، كە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز بگرێت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە شەحنبكرێتەوە.


بیرۆكەی دروستكردنی مۆبایلەكە بەمۆبایلی Guru E1107 وەرگیراوە، كە ئەو مۆبایلە لەساڵی 2009 دروستكراوەو پێویستی بە 10 دەقیقەیە بۆ شەحنكردنەوە.

هـ ـ ح