شیرپرێس:
كۆمپانییای فەیسبووك، كە خاوەنی تۆڕی ئیمستاگرام و وەتسئەپیشە رایگەیاند، بەنیازە هەردوو ناوی ئەپەكە بگۆڕێت بۆ ناوی كۆمپانیاكەی خۆی.
لەئێستادا هەردوو ئەپەكە لەسەر Google Play Store و App Store بوونیان هەیە، بەڵام بەگۆڕینی ناویان WhatsApp و Instagram رەنگە بەو شێوەی ئێستا نەمێنن.
ئەمە مانای وایە Instagram پێشگری Facebook وەردەگرێت و دەبێت بە Instagram from Facebook و بەهەمان شێوە WhatsApp دەگۆڕێت بۆ WhaatsApp From Facebook.
ئەو زانیاریە یەكەم جار لەلایەن میدیای "The Informarion" بڵاوكرایەوە و پاشان لەلایەن Facebook جەختی لەسەر كرایەوە.
لەو بارەوە بەكارهێنەرێك بۆ رۆژنامەی میرۆر دەڵێـت: ئێمە دەبێت زیاتر تێبگەین لە بەرهەم و خزمەرتگوزرییانەی لەلایەن Facebook وەیە.
لە هەمان كاتدا كەسێكی دیكە ، باس لەوە دەكات ئەمەش ڕێگەیەكی نوێی Facebook ، كە بیرمان بێنیتەوە ئەوانەشی بەكاربهێنین.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل