شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیوه‌بینی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی سعوودیه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌وت به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت به‌رزببووه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 57.42 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 58.03 دۆلار بوو.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به 52.54 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سعوودیه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌دا رایگه‌یاندبوو، ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته بۆ خوار حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا له مانگی ئاب و ئه‌یلوولدا.
ه.م