كەمی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

10/08/2019‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمی بەرهەمی ئەمریكا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، كە لەچەند رۆژی رابردوو نزمبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.15 دۆلار بەرێژەی 2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.53 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.96 دۆلار بەرێژەی 3.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، كە لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزینی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو شەڕە بازرگانییەی ماوەیەكە لەنێوان چین‌و ئەمریكا دروست بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە