شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی له یه‌كه‌م یاری خولی پرێمەرلیگدا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێت و له یانه‌ی وێستهامی بردەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە گەڕی یەکەمی خولی پرێمه‌رلیگدا یانه‌ی مانچستەر سیتی بووه میوانی وێستهام و به پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یاریه‌كه‌ی بردەوە.
یاریه‌كه‌ی سیتی له خولەكانی 25 گابریێل خیسوس و 51 رەحیم ستێرلینگ گۆڵی دووه‌می تۆماركردن هه‌مان یاریزان لە خولەکی 75 رەحیم گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 83 سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆڵی چوارەمی بەلێدانی سزا بۆ یانەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 91 رەحیم ستێرلینگ گۆڵی سێیەمی خۆی و هاتریکی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
ه.م