ڤیدیۆ.. زانیاری لەسەر مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

11/08/2019‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور نەوەیەكی نوێی مۆبایلی Note ئاشكراكرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە لەجۆری Galaxy Note 10 ، كە شاشەكەی 6.3 بۆسەو دیقەشی (2280/1080) پێكسڵەو قەڵەمی جۆری S Pen لەگەڵدایە.

باتری مۆبایلەكە 3500 میلی ئەمپێرەو رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 256 گێگابایتەو دەرچەی USB-C، هەیەو پرۆسێسەرەكەشی Exynos 9825 و Snapdragon 855.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ هاوێنەی هەیەو تواناكەی (12+12+16) میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی 10 میگاپێكسڵەو نرخەكەی 949 دۆلارە.

هەروەها ئەو مۆبایلە جۆرێكی تریشی هەیە ناویGalaxy Note 10 Plus قەبارەی شاشەكەی 6.8 ئینجەو توانای (3040/1440) پێكسڵەو باترییەكەی 4000 میلی ئەمپێرە.

هـ ـ ح