دوای قەیرانی ڤیدیۆ ئابرووبەرەكانی مونا فاروق جارێكی تر دەردەكەوێتەوە

هەمەڕەنگ

12/08/2019‌ 6070 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
مونا فارووقی هونەرمەندی میسری جارێكی تر لەدوای ئەو ڤیدیۆ ئابرووبەرانەیەی ناوەندی هونەری میسری هەژاند دەركەوتەوە .

مەحموود فارسی هونەرمەندی میسری لەڕێگای هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبووك وێنەیەكی خۆی و مونای لەكاتی كاركردن لە یەكێك لە فیلمە نوێكان بڵاوكردووەتەوە، كە واپێدەچێت مونا بەشداری تێدا بكات.

فارس لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: سوپاس بۆ خودا لەسەر ساغی و سەلامەتی.. چاوەڕێی فلیمە تازەكەمان بن... جەبر خاتر لەگەڵ مونا فارووق"، وەك ئاماژەیەك بۆ تێپەڕبوون و كۆتاییهاتنی قەیرانی ڤیدیۆ ئابڕووبەرەكان، كە لەبەر چاوان دووری خستەوە و وایلێكرد بۆماوەیەك لەیەكێك لە گرتووخانەكانی میسر بەند بكرێت .

ماوەیەك لەمەوەبەر داواكاری گشتی شاری نەسر ئەلكوللیە، بڕیاریدا بە بەندكردنی مونا فارووق و شیما ئەلحاج تاكاتی تەواوبوونی لێكۆڵینەوە بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابرووبەرانە و رووشاندنی شەرمی گشتی لەگەڵ دەرهێنەر خالید یوسف .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی