شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك وه‌رده‌گرێت كه ده‌چنه هه‌رێم، هاوكات مانه‌وه‌شیان سنوردار ده‌كات.
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی سائیرون ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 10 هه‌زار دینار له هه‌ر گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب وه‌رده‌گرێت كه بچێته هه‌رێم، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سنورداركردووه به‌وه‌ی نابێت له مانگێك زیاتر له هه‌رێم بمێننه‌وه.
موسه‌وی ده‌شڵێت "ئه‌و كاره‌ی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو مادده‌ی 44 و 46ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوایكردووه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بڕیاره، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم دوو بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت هاوشێوه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ڕ . ج