بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی سەردەكێشێت بۆ كێشانی حەشیش

تەندروستی

15/08/2019‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك لە گۆڤاری جامای پزیشكی بڵاوكراوەتەوە، كە بەپێی توێژینەوەكە، زۆربەی ئەو گەنجانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن لەهەمان كاتدا ماریجوانا (حەشیش)یش دەكێشن.

لێكۆڵەری بواری ئاڵودەوبونی منداڵان و نووسەری ئەم توێژینەوەیە، دكتۆر نیكۆڵاس چادییە دەڵێت: دەماغی هەرزەكاران جێگیر نییە و هەمیشە لە گۆڕانكاریدایە، لە كاتی كێشانی هەر ماددەیەكی وەكو نیكۆتین، دەماغ داوای رێژەی زیاتر دەكات، ئەمەش سەردەكێشێت بۆ كێشانی حەشیش. 

هەر بەپێی توێژینەوەكە، لە ئەنجامی ٢٠ لێكۆڵینەوە لەم بوارەدا رێژەی توشبوان بە كێشانی حەشیش رێژەیەكی زۆرە و تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ٢٤ ساڵدایە".

هەروەها ئەو نووسەرە دەشڵێت: نابێت بە هیچ شێوەیەك وەكو جێگرەوەیەكی باش سەیری جگەرەی ئەلیكترۆنی بكرێت، بەڵكو لە جگەرەی توتن مەترسیدارترە و بەكارهێنەرانی بەرەو كێشانی ماددەی هۆشبەر و حەشیش ڕادەكێشێت".

سەرچاوە: Cnn
وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ