ئیفادێكی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق بۆ ئەمریكا 2 ملیۆن دۆلار بووە

عیراق

20/08/2019‌ 2614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڵگەنامەیەك ئاشكرایكردووە، كە یەك ئیفادی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لەساڵی 2011 ، دوو ملیۆن دۆلاری تێچووە.

بەپێی بەڵگەنامەكە لەساڵی ٢٠١١، سەرۆكایەتی كۆمار داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی درایی كردووە، بۆ خەرجكردنی پارەی ئیفادی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق بۆ ئەمریكا، كە خەرجییەكەی ٢ ملیۆن دۆلار بووە.

ئێستا ئەو بەڵگەنامەیە، وەك بابەتێكی گەندەڵی لەمیدیا عێراقییەكان بڵاوكراوەتەوەو بەو هۆیەشەوە داوای لێپرسینەوە لەو دۆسییانە دەكرێت.


هاوكات سەرچاوە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، بۆ ساڵی 2019 بڕی 30 ملیۆن دۆلار خەرجی بەرپرسانی عێراق دەبێت بۆ ئیفادكردن بۆ دەرەوەی وڵات، كە ئەوەش كاردانەكانی زیاتر كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە