وێنەیەكی جیاوازی بەغدا.. ژیان‌و سەماكردن لەجیاتی كوشتن‌و توندوتیژی

هەمەڕەنگ

21/08/2019‌ 1092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك  وێنەی ئەو ئاهەنگە دەبینی، كە پێش چەند رۆژێك لە بەغدا سازكراوە، رەنگە خەیاڵت بۆ ئەوە بچێت ئەوە پایتەختی وڵاتێكی ترە نەوەك ئەو بەغدایەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان وەك خراپترین شاری جیهان پۆڵێنیان كردووە.

لەبەری رەسافەی بەغداو لەناو هۆڵێكی داخراودا، سەدان كوڕ و كچی گەنجی بەغدادی ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا ساز دەكەن‌و كەشێكی پر جۆش و خرۆش دروست دەكەن، كە هەرگیز بەو دیمەنانە ناچێت لەدوای رووخانی ڕژیمی بەعس عێراقی پێناسراوەتەوە.

لە ئاهەنگەكەدا گەنجان درووشمیان بۆ ژیان و گەڕانەوەی ژیان بۆ بەغدا دەوتەوە، لەكاتێكدا بۆ چەندین كاتژمێر لەژێر تیشكە رەنگاو رەنگەكان و لەسەر ئاوازی عێراقی و بیانی گۆرانیان دەوت و سەمایان دەكرد.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە ئاهەنگە، كە لەلایەن كۆمپانیایەك‌و چەند تیپێكی گەنجانەی تر سازكراوە، لەلایەن پیاوانی ئاینی و كەس و لایەنی توندرەوە رووبەرووی هیچ رەخنەیەك و نارەزایەتییەك نەبووەتەوە و هیچ داواكارییەكیش نەبووە بۆ ئەوەی جارێكی ڕێگە بەئاهەنگی لەو جۆرە نەدرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی