چۆن پارێزگاری لەپەیوەندییە رۆمانسییەكەت لەگەڵ هاوسەرەكەت دەكەیت؟

هەمەڕەنگ

21/08/2019‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەست بەلاوازی دەكەیت لەپەیوەندی سێكسی لەگەڵ هاوژینەكەتدا؟ تەندروستی جەستەیی و دەروونی كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر ئەوە هەیە، بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆت بیت‌و چارەسەری بكەیت.

چەند ڕێنماییەك هەیە، كە یارمەتیت دەدات بۆ باشتركردنی پەیوەندییە سێكسییەكان لەگەڵ هاوژینەكەتدا.

یەكەم
ئەگەر زانیت پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەكەت باش ناڕوات و هەست دەكەیت ئەو لەتۆ زیاتر پەیوەندی سێكسی دەوێت، ئەوا سەردانی كەسێكی شارەزا بكە، وەك پزیشكی دەروونی،  كە هەردووكتان سوودی لێدەبینن و كێشەكانتان بۆ ڕوون دەكاتەوە.

دووەم
پشكنین بۆ زانینی هەر كێشەیەك، یاخود هەر بەربەستێك، كە وا دەكات چێژ لەپەیوەندی سێكسی نەبینی، دەكرێت هۆكاری بۆماوەیی بێت، یاخود كێشە لەڕەقبوونی ئەندامی زاوزێ و چەند هۆكاری دیكە بێت.

ڕاهێنان كردن، كە دەكرێت ژیانی پەیوەدنی سێكسی درێژ بكاتەوە، چونكە ڕاهێنانی وەرزشی تەنیا تەندروستی جەستەت پەرە پێنادات، بەڵكو پەیوەدنی سێكسیش باشتر دەكات، بۆ نموونە ئەگەر پلانی ئەوەت دانبێت پیاسەیەك لەگەڵ هاوسەرەكەت بكەیت بۆ ماویەكی زۆر ئەوا پەیوندییەكانت لەگەڵ هاوسەرەكەت دا بەهێزتر دەكەیت،  ئەمەش چالاكییە سێكسییەكانیشت زیاتر دەكات.

سێیەم سەرنجی دەرمانەكان بدە
ئەگەر زانیت هاوژینەكەت كێشەی پەیوەندی سێكسی هەیە ئەوا دەكرێت هەندێك دەرمان وەك دژە خەمۆكی، یاخود حەبی دژە منداڵبوون كاریگەریان هەبێت لەسەری، بۆیە باشترە لەگەڵ پزیشكدا لەپەیوندیدا بن، بۆ دوركەوتنەوە لەكاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەو جۆرە دەرمانانە.

چوارەم
خواردنی باش، پارێزی رۆڵی گەورە دەگێرێت لە پەیوەندی سێكسی، هەڵبژاردنی خراپی خواردن پەیوەندی سێكسی تێك دەدات، وزەی پێوستت ناداتێ و دەكرێت ڕێگری لەڕقبوونی ئەندامی نێرینە بكات. 

خوراندەكانی وەك میویەی فرێش، سەوزەوات و ئەو خواردنانەی، كە پرۆتینیان تێدایە وەك ماسی سەلەمۆن، كوالیتەكی باشی گۆشتی سور، قاوەی تاڵیش ئارەزووی سێكسی بەرز دەكاتەوە.

پێنجەم
فشاری ژیان‌و كار لە دەرەوەی ژووری نووستن بەجێ بێڵە، كێشەی دارایی دەكرێت كاریگەری نەرێنی هەبێت، بۆیە هەتا دەتوانن تەنیا بیر لە یەكدیبكەنەوە كێشەو موشكیلەكان باس مەكەن لە ژوورینوستندا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل