شارپرێس:
محەمەد
تۆفیق رەحیم ئاشکراى ده‌کات که نیگه‌رانه له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
دواى ئه‌وه‌ى خۆى کاندید کرد بۆ جێگرى سه‌رۆکى
هه‌رێم، به‌ڵام رێکخه‌رى گشتى گۆڕان یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو ناوى "مسته‌فا سه‌ید
قادر"یان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم بە رۆژنامەى هاوڵاتى
راگەیاندوە"به‌ڵێ پرسى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم که به‌و شێوه‌یه یه‌کلاکرایه‌وه
نیگه‌رانى کردوم، چونکه نه‌ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه بوایه‌و بۆچى ئه‌و داده‌نرێت
و من دانانرێم".
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، پێش ئه‌وه‌ى خۆى
کاندید بکات ده‌ستى له‌خانه‌ى راپه‌ڕاندن کشانده‌وه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ى خۆیان
کاندید ده‌کرد نه‌ده‌بوو ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن بن.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم جەختیکردوەتەوە کە ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ خانه‌ى ڕاپه‌راندن
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دانانى مسته‌فا
سه‌ید قادر په‌یوه‌ندیان پێوه کردوویت وه‌ک که‌سێک که خۆت کاندید کردووه، محه‌مه‌د
تۆفیق باسى لەوە کردوە، په‌یوه‌ندیان پێوه نه‌کردووە و رێکخەرى گشتى خۆى دیارى
کردووه.
س.هـ