نامەیەكی كراوە.. سەبارەت بەمەرجدانانی (زمانی كوردیی) بۆ وەرگرتن لەخوێندنی باڵا

مەلەفی تایبەت

22/08/2019‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا، نوسەر و ئەكادیمیی (پ. ی. د. هێمن مەجید) لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە پێشنیاریكرد: "پێویستە (زمانی كوردیی) بە پلەی (زۆر باش) بكرێتە مەرجی سەرەكیی وەرگرتنی خوازیارانی (خوێندنی باڵا)، لە كۆی كۆلێژ و بەشەكاندا، بە بێ جیاوازیی!"، ئێمەش وەك كۆمەڵێ دڵسۆزی (زمانی كوردیی) لە: (ئەكادیمیی، نوسەر، رۆژنامەنوس، رۆشنبیر و چالاكی مەدەنیی) لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بوینە هاوڕا و پاڵپشتی پێشنیارەكەی بەڕێزیان و، بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە سۆشیاڵ میدیا هەڵمەتێكمان لەوبارەیەوە وەڕێخست. ئێستاش، پێمان باشە لە هەنگاوێكی دیكەدا، كەمێك بابەتەكە وردتر بكەینەوە و، لەم نامە كراوەیەدا، هۆكار و ئامانجی پرۆژەكە و هەنگاوەكانی ئایندە رونبكەینەوە.

بەر لە هەر شت، دەبێ خۆمان لەو راستییە نەبوێرین، كە (زمان) یەكێكە لە ناسنامە سەرەكییەكانی هەر نەتەوەیەك و پایەیەكی گرنگی دروستكردن و لەسەرپێوەستانی دەوڵەتە. كەواتە گرنگیدان بەو رەگەزە جێبایەخە و پاراستن و گەشەپێدانی لە هەر كۆمەڵێكدا، وێڕای نیشانەی هۆشیاریی گشتیی، بەجێهێنانی ئەركێكی نەتەوەیی، نیشتمانیی، ئاكاریی و ئەكادیمییە.

لەو سۆنگەیەشەوە و، لەكاتێكدا بە ئاشكرا دەبینین و هەستدەكەین، لێرەولەوێ، بە شێوازی جۆراوجۆر، بە بەرنامە كار بۆ پەراوێزخستن و بێنرخكردنی (زمانی كوردیی) دەكرێت، ئێمە بە ئەركی سەر شانی خۆمان دەزانین بە توندی روبەڕوی ئەو هەوڵانە ببینەوە و، گێڕانەوەی رێز و شكۆ بۆ زمانەكەمان بكەینە شائامانجی ئەم قۆناغەمان.

لەم ئاستانەشدا، دەزانین كارەكەمان هەنگاوی جیاواز و فرەلایەنی گەرەكە، چونكە مەترسیی لاوازكردن و بێبەهاكردنی زمانەكەمان زۆر و هەمەجۆرن، بەڵام ئێمە لەم قۆناغەدا تەنها لەم چمكەی خوێندنی باڵاوە دەست پێدەكەین، بەو ئومێدەی ئەمە ببێتە دەستپێكێكی سەركەوتو لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی.

بە دیاریكراوی، مەبەستمانە لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵاماندا، (زمانی دایك) بكرێتە چەقی بایەخپێدانەكان و چیتر نەكرێتە قوربانیی نەزانی و خۆبەكەمزانین و پاساوی لاواز و ئامانجی ترسناك!

وەكچۆن، كاتێك جەخت لەسەر ئەو خاڵە گرنگە دەكەینەوە، بایەخدان بە زانینی زمانی تر بۆ ئەكادیمییان رەتناكەینەوە و بە پێویستی دەزانین و، نكۆڵی لە گرنگییەكەیشی ناكەین، بەڵام بە كارێكی نازانستی دەزانین كەوا ئەو گرنگیدانە لەسەر حسابی (زمانی كوردیی) بێت.

بۆیە، پێشمانوانیە جێبەجێكردنی وەها كارێك لە روی كردەییەوە سەخت بێت. دور ناڕۆین بۆ وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا، هەر بە روانینێك لە ئەزمونی وڵاتانی دەوروبەر بۆمان دەردەكەوێت، كە چەندە لە خەم و هەوڵی پاراستن و گەشەپێدانی زمانەكەیاندان. ئەوەتا (ئێران) تاقیكردنەوەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێهاتوییەكانی (زمانی فارسی) داناوە، (توركیا) بە هەمانشێوە بۆ (زمانی توركی). بە پێی زانیارییەكان لە (عیراق) هەوڵێكی لەوجۆرە هەیە سەبارەت بە (زمانی عەرەبی). هەروەك، ساڵی رابردو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق بڕیارێكی لەوبارەیەوە دەركرد و چەند لایەنێكی راسپارد بۆ ئامادەكردنی تاقیكردنەوەیەكی لەوشێوەیە و دواتر بەمەرجدانانی بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (ماستەر، دكتۆرا).

كەواتە، ئێمەی كوردزمان، تاكەی شەرم لە بەكارهێنان، بایەخدان، پاراستن و گەشەپێدانی (زمانی دایك)ـمان بكەین؟!

تاكەی (زمانی كوردیی) نەكەینە زمانی رەسمیی پەروەردە، خوێندنی باڵا، راگەیاندن، سیاسەت، ئابوریی و بازاڕ و ... تاد؟!

ئاخر نەنگی و كارەساتێكی گەورەیە كورد بیت و مامۆستای زانكۆ بیت (زمانی دایك)ـت باش نەبێت! یان نەتوانیت پێنج خولەك بە كوردییەكی رەوان بدوێیت، یاخود پێنج دێڕ بە دروستیی بنوسیت!

بێگومان، ئەمە هەوڵێك دەبێت بۆ ئەوەی لانیكەم بزانرێت ئاستی ئەو ئەكادیمییە لە چوار لێهاتوییەكەی زمان (گوێگرتن، قسەكردن، خوێندنەوە، نوسین)ـی كوردی چۆنە. بەڵام ئەمەش هەروا سانا نیە، هەوڵی لێیڕاوانەی هەمو كوردێكی دڵسۆزی دەوێت. ئیدی ئەمە پرۆژەی هەموانە، چون لە بەرژەوەندیی گشتییدایە.

دەكرێ، ئەمە سەرەتای زۆر پرۆژەی گەورە بێ لە هەمو كایە جیاوازەكان لەپێناو (زمانی كوردیی)ـدا.

دەكرێ بۆ ئایندە بكرێتە پرۆژەیاسایەكی دروست و پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ گفتوگۆ و دەوڵەمەندكردن و دواتر پەسەندكردنی. یان ببێتە هەوێنی بڕیارگەلی پێویست لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمەوە.

هەرچۆنێك بێ، دڵنیاین، خەمێكی گشتییە و، بەهەندوەرگرتنیشی سودی گشتیی و نەتەوەیی و نیشتمانیی لێدەكەوێتەوە.

دڵسۆزانی زمانی كوردیی
ئابی ٢٠١٩
ناو/        پیشە یان پسپۆڕیی/             شوێنی نیشتەجێبون:
١. پ. ی. د. هێرش رەسوڵ/ نوسەر و ئەكادیمیی/ سلێمانی
٢. رێبوار سیوەیلی/ نووسەر، ئەندام و سكرتێری ئەكادیمییای كوردی/ هەولێر
٣. شێرزاد حەسەن/ پەروەردەكار و نووسەر/ سلێمانی
٤. پ. د. عەبدولوەهاب خالید موسا/ پسپۆڕی زمان/ دهۆك
٥. د. ئەحمەدی مەلا/ نوسەر و ئەكادیمیی/ ئیسپانیا
٦. ئیسماعیل حەمەئەمین/ سەرنوسەری كولتور مەگەزین/ بریتانیا
٧. كامیار سابیر/ ئوسترالیا
٨. ستران عەبدوڵڵا/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٩. كازیوە قولەری_ئەنامقی/ دەروونناس/ دانمارك
١٠. مەریوان هەڵەبجەیی/ وەرگێڕ/ تاران
١١. پ. ی. د. شێركۆ كرمانج/ زانكۆی شارقە/ ئیمارات
١٢. د. نەجاتی عەبدوڵڵا/ جێگری سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی/ هەولێر
١٣. م. هەردەوان مەحمود كاكەشێخ/ مامۆستای زانكۆ/ هەولێر
١٤. گۆران عەبدوڵڵا/ بەڕێوەبەری سایتی (دەنگەكان)/ كەنەدا
١٥. عەبدولڕەحمان بامەڕنی/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ دهۆك
١٦. عارف قوربانی/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ كەركوك
١٧. د. زیرەك عەبدوڵڵا/ كۆمەڵناس/ ئەڵمانیا
١٨. رابەر رەشید/ نووسەر و رۆژنامەنووس/ كەركوك
١٩. د. رێبوار كریم محمود/ پەرلەمانتاری عیراق
٢٠. تامان شاكر/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ ئەڵمانیا
٢١. هاوڕێ باخەوان/ بەڕێوەبەری رێكخراوی كوردیپێدیا/ هۆڵەندا
٢٢. د. دڵشاد مستەفا/ سەرۆكی بەشی فیلمسازیی/ زانكۆی سلێمانی
٢٣. پ. ی. د. ابراهیم عبدالرحمن محمود/ پسپۆڕی زمان و ئەدەبی كوردی/ گەرمیان
٢٤. پ. ی. د. شێروان حوسێن/ مامۆستای زانكۆ/ رانیە
٢٥. د. دارا حمید محمد/ مامۆستای زانكۆ/ كەلار
٢٦. د. هیوا حمید شریف/ مامۆستای زانكۆ/ كۆیە
٢٧. پ. ی. د. یادگار رەسوڵ/ پسپۆڕی ئەدەبی كوردی/ سۆران
٢٨. موحسین ئەدیب/ پسپۆڕی یاسا/ هەڵەبجە
٢٩. پ.ی.د. ئومێد برزان برزو/ پسپۆڕی زمانی كوردی/ كەلار
٣٠. لەتیف فاتیح فەرەج/ نوسەر/ كەركوك
٣١. دڵشاد خۆشناو/ رۆژنامەنوس و وەرگێڕ/ ئەڵمانیا
٣٢. عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی/ رەخنەگر و وەرگێڕ/ سلێمانی
٣٣. هەرێم عوسمان مەعروف/ ماستەری زمانی كوردیی/ سلێمانی
٣٤. گۆران عەلی كەریم/ وانەبێژ لە زانكۆ، شانۆكار و رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٣٥. مستەفای سەید مینە/ مامۆستای زانكۆ/ سەنگەسەر
٣٦. ئارارات ئەحمەد/ نوسەر و فۆلكلۆریست/ سلێمانی
٣٧. كامەران سوبحان/ نووسەر/ سلێمانی
٣٨. فاروق هۆمەر/ چیرۆكنوس/ كەنەدا
٣٩. بورهان ئەمین/ رۆژنامەنوس/ ئەڵمانیا
٤٠. لوقمان حەوێز/ ئەندازیار/ تێكساس
٤١. دەشتی عەلی/ رۆژنامەنوس و توێژەر/ گەرمیان
٤٢. حوسێن رابی/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
٤٣. پ. د. صباح رشید قادر/ پسپۆڕی زمانی كوردیی/ هەولێر
٤٤. بەهمەن تاهیر نەریمان/ توێژەر لە دەستەی كوردستانی/ سلێمانی
٤٥. حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر/ هەولێر
٤٦. د. عەلی زەڵمیی/ توێژەر، كۆمەڵناسیی/ بریتانیا
٤٧. شەفیقی حاجی خدر/ نوسەر و وەرگێڕ/ هەولێر
٤٨. سەركەوت سەوادی/ ماستەری فەلسەفە/ ژاراوە
٤٩. ژاوێن شاڵی/ شاعیر و نوسەر/ ئەمەریكا
٥٠. پ. د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر/ سەرۆكی ئەنستیتوی پەی/ سلێمانی
٥١. پ. ی. د. مەغدید سەپان/ نووسەر و مامۆستای زانكۆ/ هەولێر
٥٢. هەرێم بەهادین بابەعەلی/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٥٣. دانا رەئوف/ نوسەر و شانۆكار/ سوید
٥٤. لازۆ ئازاد/ شاعیر/ بریتانیا
٥٥. ئیبراهیم شەوقی/ وەرگێڕ و سەرۆكی ئەنجومەنی فەرهەنگیی پەیڤ/ سەقز
٥٦. كەژاڵ عەلی/ شاعیر و چالاكی ژنان/ سویسڕا
٥٧. ئەنوەر رەوشەن/ سەرنوسەری گۆڤاری (هایا) و سەرۆكی ئەنجومەنی فەرهەنگیی مەریوان
٥٨. د. صالح ابراهیم احمد/ پسپۆڕی زمان/ قەڵادزێ
٥٩. بێستون عبدالكریم صدیق/ توێژەر/ گەرمیان
٦٠. ئەنوەر قادر رەشید/ نوسەر/ ئەڵمانیا
٦١. سدیق عەلی/ شاعیر و رۆژنامەنوس/ رانیە
٦٢. چۆلی فایەق/ نوسەر/ ئەڵمانیا
٦٣. كەمال رەئوف/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٦٤. ئاریا یاسین عەبدوڵڵا/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
٦٥. سۆما نیازی حەمەعەزیز/ رۆژنامەنوس/ هەولێر
٦٦. مەریوان مەسعود/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٦٧. رزگار فایەق/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
٦٨. سوهەیلا مێهەمی/ شاعیر/ سنە
٦٩. ئالان حەبیب/ رۆژنامەنوس/ هەولێر
٧٠. ئاسۆ جەبار/ نوسەر و لێكۆڵیار/ ئەمەریكا
٧١. ئاراس ئەمین/ رۆژنامەنوس/ رانیە
٧٢. دارا عەبدوڵڵا/ رۆژنامەنوس/ هەولێر
٧٣. پ. ی. د. پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
٧٤. بێستون عەبدولڕەحمان سابوراوایی/ پسپۆڕی ئابوری/ سلێمانی
٧٥. محەمەد حەمەباقی/ ئەندامی كارای ئەكادیمیای كوردی/ هەولێر
٧٦. رەزا عەلیپور/ شاعیر و نوسەر/ سنە
٧٧. شوان كەریم/ شانۆكار/ ئەڵمانیا
٧٨. د. برایم مەلازادە/ توێژەر و مامۆستای زانكۆی سۆران
٧٩. مەهدی جاف/ شانۆكار/ سوید
٨٠. پ. د. سالار باسیرە/ پسپۆڕ لە زانستە سیاسییەكان/ ئەڵمانیا
٨١. روناك شوانی/ نوسەر و وەرگێڕ/ سوید
٨٢. محەمەد هەریریی/ نوسەر/ بریتانیا
٨٣. رەسوڵ سوڵتانی/ نوسەر و وەرگێڕ و شاعیر/ باشوری كوردستان
٨٤. یوسف حەمەڕەشید/ مامۆستا/ هەولێر
٨٥. محەمەد كوردۆ/ شاعیر/ سلێمانی
٨٦. هیوا ناسح/ رۆژنامەنوس و چالاك/ سویسڕا
٨٧. رزگار حەمەرەئوف/ موزیسیان/ كەركوك
٨٨. مەهدی جاف/ شانۆكار/ سوید
٨٩. سەحەر مۆعێزی/ شاعیر/ سنە
٩٠. ئەڤین عەزیز/ كردارناس و توێژەری بواری جێندەر/ سوید
٩١. شیوا میرەكی/ شاعیر و مامۆستای زمانی كوردیی/ قوروە
٩٢. كامیل عومەر/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
٩٣. نیازی حەمەعەزیز/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ هەولێر
٩٤. خالید قادر/ چالاكی مەدەنی/ رانیە
٩٥. روبار سەنگەر ساڵح/ توێژەری كۆمەڵایەتی/ هەولێر
٩٦. جوانە سەڵاح/ خوێندكاری ماستەر/ سلێمانی
٩٧. رێبین كاكەمەم عومەر/ ی. توێژەر/ شەقڵاوە
٩٨. ئەحمەد تەها عەلی/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
٩٩. شیرین كافی/ چالاكی مەدەنی/ ئەڵمانیا
١٠٠. پەروین شێخی/ چئرۆكنوس و پەروەردەكار/ بۆكان
١٠١. ئاراس عوسمان محەمەد/ توێژەر/ گەرمیان
١٠٢. حومەیرا فەتحی/ ماستەر لە ئەدەبی فارسی/ دیواندەرە
١٠٣. هەڵمەت فایەق دەروێش/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
١٠٤. پ. د. یاسین سەردەشتی/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٠٥. گەشە دارا حەفید/ مافناس/ سلێمانی
١٠٦. كامەران محەمەد توفیق/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
١٠٧. ڤاهر حمدامین صابر/ مامۆستای زانكۆ/ هەولێر
١٠٨. بەهمان تاهیر نەریمان/ نوسەر و توێژەر/ سلێمانی
١٠٩. خالید سلێمان/ رۆژنامەنوس/ كەنەدا
١١٠. زیاد نعمان محمود/ توێژەر/ گەرمیان
١١١. عادل علی سلام/ نوسەر و چاودێری سیاسیی/ سلێمانی
١١٢. د. دلێر احمد حمە/ مامۆستای زانكۆ/ هەولێر
١١٣. د. شێركۆ جبار محمد/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١١٤. كەماڵ شەنگالی (ئەمینی)/ نوسەر و شاعیر/ سنە
١١٥. پ. ی. محمد كریم أحمد (بابۆڵی)/ رۆژنامەنوس و ئەكادیمی/ سلێمانی
١١٦. گەشاو علی فرج/ توێژەر/ هەولێر
١١٧. سەردەشت حەمەساڵح/ نوسەر/ سلێمانی
١١٨. شێخە رەسوڵ شێخە/ مامۆستا/ چوارقوڕنە
١١٩. هەژار خوداداد حسن/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
١٢٠. رێبوار عوزێر/ مامۆستا/ رانیە
١٢١. سەربەست ساڵح قادر/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
١٢٢. حەمەی كەریمی/ شاعیر و نوسەر/ مەریوان
١٢٣. سامان ئەمجەدی/ ماستەری فەلسەفەی هونەر/ سنە
١٢٤. كەریم چۆلی/ رۆژنامەنوس/ باشوری كورستان
١٢٥. سوهام عەبدوڵڵا/ رۆژنامەنوس/ باشوری كوردستان
١٢٦. عادل حمەعارف مۆمن/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٢٧. بەكر ئاڵەیی/ شاعیر/ رانیە
١٢٨. یادگار عەلی محەمەد/ توێژەر/ گەرمیان
١٢٩. د. یاسین ئاشور جەوهەر/ پسپۆڕی زانستی سیاسیی/ زانكۆی گەرمیان
١٣٠. ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد/ بەكالۆریۆسی عەرەبی/ بریتانیا
١٣١. سەردار حەسەن/ رۆژنامەنوس/ هەولێر
١٣٢. نەزیر عەلی/ رۆژنامەنوس/ دهۆك
١٣٣. سامان حوسێن/ رۆژنامەنوس/ هەولێر
١٣٤. كاروان نێروەیی/ رۆژنامەنوس/ دهۆك
١٣٥. میللەت عیسمەت/ توێژەر و رۆژنامەنوس/ دهۆك
١٣٦. ئارام قادر صابر/ مامۆستای زانكۆ/ رانیە
١٣٧. كەریم ئەحمەد عەزیز/ خوێندكاری دكتۆرا/ زانكۆی گەرمیان
١٣٨. هێمن عادل وەلی/ پسپۆڕی ئابوریی/ زانكۆی گەرمیان
١٣٩. عەدنان محمد صالح/ ماستەر لە یاسا، دادنووس/ ناحیەی رزگاری
١٤٠. هێمن نصرالدین محمد/ مامۆستای زانكۆ/ گەرمیان
١٤١. پ. ی. كاوە رەزا/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٤٢. ساڵح بێچار/ شاعیر و نوسەر/ سلێمانی
١٤٣. خالد حەمەغەریب عەبدولڕەحمان/ سلێمانی
١٤٤. لوقمان محەمەد شلانی/ رۆژنامەنوس/ سۆران
١٤٥. مەحمود نەجمەدین/ نوسەر/ سلێمانی
١٤٦. بەناز حمەرشید/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٤٧. سارا قادر/ رۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٤٨. عەدنان سەید حسێن/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
١٤٩. هەوراز محەمەد/ توێژەری كۆمەڵایەتی و فیلمساز/ سلێمانی
١٥٠. بەكر شوانی/ رۆژهەڵاتناس/ ئەڵمانیا
١٥١. دانا عەسكەر/ نوسەر و وەرگێڕ/ كەركوك
١٥٢. گرفتار كاكەیی/ نوسەر و كاریكاتێریست/ ئەڵمانیا
١٥٣. لەنجە ئومێد عەلی/ پارێزەر/ سلێمانی
١٥٤. محەمەد حوسێن شەریف/ مامۆستای زمان و ئەدەبی كوردیی/ هەولێر
١٥٥. هاوار تەیب/ فێرخوازی زانكۆـ كوردیی/ شاعیر/ رانیە
١٥٦. شیرین كافی/ چالاكی مەدەنی/ ئەڵمانیا
١٥٧. ماریا پاكنهاد/ رۆژنامەنوس/ سنە
١٥٨. شاسۆ هێمن مەجید/ پسپۆڕی ئابوریی/ سلێمانی
١٥٩. سەربەست جیهاد/ رۆژنامەنوس/ رانیە
١٦٠. مەسعود زیلان/ رۆژنامەنوس/ سلێمانی
١٦١. پ. د. مارف عومەر گوڵ/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٦٢. جەوهەر ئەحمەد حوسێن/ مامۆستای زمانی كوردیی/ سەنگەسەر
١٦٣. شوان أحمد محمد/ رۆژنامەنوس/ رانیە
١٦٤. مەجید ساڵح/ نوسەر و وەرگێڕ/ سلێمانی
١٦٥. د. صابر حسن رسول/ مامۆستای زانكۆ، وەرگێڕان (ئینگلیزی ـ كوردیی)/ سلێمانی
١٦٦. د. كارزان محەمەد/ مامۆستای زانكۆ/ سلێمانی
١٦٧. ماجید خەلیل فەتاح/ مامۆستای زانكۆ، پسپۆڕی مێژوی نوێی كورد/ سلێمانی
١٦٨. د. حیلمی رەسوڵ رەزا/ پسپۆڕی مێژوی كۆن/ رانیە
١٦٩. هێمن مەحمود/ رۆژنامەنوس، بەكالۆریۆس لە ئابوریی/ دەربەندیخان
١٧٠. شیلان جەلال دەرگەڵەیی/ بەكالۆریۆسی زمان و ئەدەبی كوردیی/ بریتانیا
١٧١. عەتا كەریم/ نوسەر و رۆژنامەنوس/ سلێمانی
١٧٢. ناجی ئەفراسیاو/ وەرگێڕ، ماستەر لە بانك و ژمێریاریی/ سەیدسادق
١٧٣. د. سەلیم رەشید/ مامۆستای زانكۆ/ هەولێر
١٧٤. د. یەحیا عومەر رێشاویی/ مامۆستای میدیا/ سلێمانی
١٧٥. پ. ی. د. حبیب كەركوكی/ ئەڵمانیا/ پەیمانگای بیرلتز
١٧٦. رێبین فەتاح/ بەكالۆریۆس لە كۆمەڵناسیی/ هەولێر
١٧٧. سامان عەزەدین سەعدون/ مامۆستای زانكۆ – پسپۆڕی ئەدەبی كوردی/ سلێمانی
١٧٨. مستەفا چوارتایی/ رۆژنامەنوس و نوسەر/ ئەڵمانیا
١٧٩. سەردار فەتاح ئەمین/ چالاكی مەدەنی/ هۆڵەندا
١٨٠. كاوە كافرۆشی/ خوێندكاری فیلمسازیی/ سلێمانی
١٨١. رێكار ئەحمەد/ سكرتێری حزبی رزگاریی/ هەولێر
١٨٢. زایەر عەبدوڵڵا/ هونەرمەند و نوسەر/ هەولێر
١٨٣. ئارش مێهرەبان/ خوێندكار/ زانكۆی كوردستان/ سنە