عوسمانییەكان داگیركەرن.. سعودییە گۆرانكاری لەپرۆگرامی خویندندا دەكات

جیهان

24/08/2019‌ 1402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكانی سعودی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی سەرنجیان بۆ ئەو گۆرانكارییانە راكێشاوە، كە بەسەر  پرۆگرامەكانی خوێندن لە سعودییەدا كراوە و سیفەتی "خەلافەت"یان لە دەوڵەتی عوسمانی كردووەتەوە و لەبری ئەوە دەستەواژەی "دەوڵەتی داگیركەری عوسمانی" بەكارهێنراوە.

ئەو گۆڕانكارییانە مشتومرێكی زۆری لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكردووە و بەشێك لە سعودییەكان قسەیان لەبارەی ئەو گۆرانكارییانە كردووە، كە لەپرۆگرامی ئەمساڵی خوێندندا روویداوە و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەكات .

بەگوێرەی ئەوانەی سەرنجیانداوە، گۆرانكارییەكان تەنیا لەوانەی مێژوودا نەكراون، بەڵكو گۆرانكارییەكان لە بابەتە ئەدەبی و كۆمەڵایەتییەكانیش كراوە، وەك ئەو شارستانی و مەلیكنشینی و میرنشینانەی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی سەریانهەڵداوە. 

یەكێك لە چالاكەكان لە تویتیكدا دەڵێت: گۆرانكارییە نوێكان ڕۆڵی راستەقینەی عوسمانییەكانی لە نیمچە دورگەی عەرەبی دەرخست و ئابڕووی برد .

یەكێكی تر گۆرانكارییەكان بە مێژوویەكی دادپەروەرانە وەسف دەكات و دەشڵێت: بۆیەكەمجارە دادپەروەری بەرانبەر بەو پاڵەوانانە دەكرێت، كە ڕروبەڕووی دەوڵەتی داگیركەری عوسمانی بوونەوە.

هەندێكی تر ئاماژە بە شاژنە "غالییە بەقیمە" دەكەن و  وا وەسفی دەكەن، كە "ئەفسانەی بەرەنگاروونەوەی سعودییەكانە سوپای محەمد عەلی پاشای عوسمانی بەزاند.

دوای كوشتنی رۆژنامەنووسی سعودی "جەمال خاشقچی" لەقونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستەنبوڵ ، پەیوەندییەكانی نێوان سعودییە و توركیا گرژییەكی زۆری بەخۆوە بینیوە.

بۆیەكەمجار لەساڵی ١٨١٨ دەوڵەتی عوسمانی دوای جەنگێكی هەشت ساڵە دەستی بەسەر دەوڵەتی یەكەمی سعودییەدا گرت و بەهۆیەوە میرەكەی عەبدوڵڵا بن سعود دەستگیر كراو لە ئیستەنبوڵ لەسێدارە درا .

لەساڵی ١٨٢٣ دەسەڵاتی عوسمانییەكان بەسەر سعودییە كۆتایی هات، دوای ئەوەی توركی بن عەبدوڵڵا  بن محەمەد ئال سعود دامەزرێنەری دەوڵەتی سعودییەی دووەم حامییەی عوسمانی لە شارەكانی ریاز و مەنفوحە و زولفی و عەنیزە و والدلم دەركرد .

وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر