شاومی مۆبایلی Mi MIX 4 بەكامێرایەكی 108 میگاپێكسڵی دروست دەكات

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "شاومی" ، مۆبایلێكی بەناوی Xiaomi Mi Mix 4 دروستكردووە، كە كامێراكەی 108 میگاپێكسڵە.

كامێرای مۆبایلەكە لەجۆری Samsung ISOCELL Bright HMX ، كە تواناكەی 108 میگاپێكسڵەو كۆمپانیای "سامسۆنگ" بەنیازە ئەو كامێرایە لەمۆبایلی "Galaxy S11" بەكاربهێنێت.

هەروەها كامێرای پێشەوەی ئەو مۆبایلە لەجۆری Samsung ISOCELL Bright HMX، كە تواناكەی 27 میگاپێكسڵەو تەكنەلۆژیای (12032х9024) تێدایە.

مۆبیالی Xiaomi Mi Mix 4 خاوەنی پرۆسێسەرێكە لەجۆری Snapdragon 855 Plus بە تەنیا 100 وات شەحندەكرێتەوە.

ه ـ ح