شارپرێس:
هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ ڕووبه‌ڕوی داوایه‌كی یاسایی بونه‌وه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی كاریگه‌ریی شه‌پۆلی ڕادیۆیی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیان زیاد له‌و بڕه ستاندارده‌ی دیاریكراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌پڵ و سامسۆنگ تۆماركرا، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڕادیۆیی 500% زیاتر له‌و بڕه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد دیاریكراوه، به‌دیاریكراویش له‌نێو مۆبایله‌كانی ئایفۆن 9 و ئایفۆن ئێكس، گالاكسی ئێس 8 ئه‌و كێشه‌یه به‌دیكراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌پۆلی ڕادیۆیی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایلانه، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بۆماوه‌یی مرۆڤه‌كان و توانای تێگه‌یشتن و یادهاتنه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی Chicago Tribune.
ڕ. ج