شارپرێس:
دادگای باڵای به‌نگلادیش گۆڕانكارییه‌كی نوێی له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئافره‌ته موسڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد‌و ده‌سته‌واژه‌ی "پاكیزه"ی لابرد.
دادگای باڵای به‌نگلادیش له بڕیارێكی نوێ‌دا ده‌سته‌واژه‌ی "پاكیزه"ی له‌نێو به‌ڵگه‌نامه و پێناسی فه‌رمی ئافره‌ته موسڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لابرد، له‌بری ئه‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی "شونه‌كردوو"ی جێگیركرد، كه پێشتر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "پاكیزه"یان وه‌ك نادادییه‌ك به‌رامبه‌ر ئافره‌ت وه‌سفكردبوو.
پێشتر هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ئافره‌ته موسڵمانه‌كانی به‌نگلادیش له‌سه‌ر پێناسی فه‌رمی بۆ سێ جۆر دابه‌شببون ئه‌وانیش (پاكیزه، هاوسه‌ردار، جیابوه‌وه".
موسڵمانان ڕێژه‌ی 90%ی دانیشتوانی به‌نگلادیش پێكده‌هێنن، كه ژماره‌یان زیاتره له 168 ملیۆن كه‌س.
ڕ . ج