كەچەڵی لای ژنان یەكێكە لە نیشانەكانی جوانی پیاو

هەمەڕەنگ

29/08/2019‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا دیاردەی چاندنەوەی قژ لەسەرانسەری جیهاندا بەربڵاوە و خەڵكێكی زۆر لەكاتی رووتانەوەی قژیان هەست بە دڵتەنگی دەكەن، بەڵام لێكۆڵینەوەكەی نوێ ئەوەی دەرخستووە كەسانی كەچەڵ زیاتر  خاوەن كەسایەتی و سەركەوتوو دەردەكەون .

لێكۆڵینەوەكە وێنەی چەند پیاوێكی پیشانی بەشداربوواندا ، كە لەیەكێكیاندا قژیان پێوە بوو، لەیەكێكیان قژیان رووتابۆوە، بەشداربووان رایان وابوو ئەوانەی قژیان رووتاوەتەوە زیاتر خاوەن كەسایەتی و بەهێزتر دەردەكەون .

هەروەها لەلێكۆڵینەوەیەكدا، كە زانای دەروونناس رۆناڵد هینس لە زانكۆی ساندرلا كردوویەتی دەڵێت: دەركەوتووە پیاوی كەچەڵ زیرەكتر و داناترن لەو پیاوانەی قژیان نەرووتاوەتەوە .

هەرچەندە پێشتر زۆر باس لەوە دەكرا، كە ئەو پیاوانەی قژیان رووتاوەتەوە لەرووی سێكسییەوە بەهێزترن، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن، كە هۆرمۆنی سەرەكی نێرینەیە .

بەڵام زاناكان ئەوەیان سەلماندووە كە ئەو هۆرمۆنە نابیتە هۆی قژرووتانەوە، بەڵكو ئەوە هۆرمۆنی دیهدروتستۆسترۆنە، كە هۆرمۆنێكە لە هۆرمۆنی  تستۆستیرۆن جیادەبێتەوە.

ئەوەش زۆر بەبەربڵاوی دەیبینین بەتایبەت لای ئەستێرەكانی سینەما، وەك ئەكتەری ناودار جیسۆن ستاسام و ڤان دیزڵ و بروس ویڵس و سامویڵ جاكسۆن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی