قسەیەكی بارزانی كاردانەوەی توندی لێدەكەوێتەوە

عیراق

31/08/2019‌ 20984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قسەیەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات كاردانەوەی لێكەوتووەتەوەو پەرلەمانتارێكیش بەتوندی وەڵامی داوەتەوە.

مەسعود بارزانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی پارێزگای بەسرە، وتی: جێگەی سەرسوڕمانە، كە پارێزگایەكی دەوڵەمەندی وەك بەسرە، بێ‌ خزمەتگوزاری بێت، كە ئەو قسەی بارزانی كاردانەوەی دروست كردو لەو بارەوە خالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد نووسینێكی لەسەر بڵاوكردووەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە لەو بارەوە دەڵێت: راستە جێگەی سەرسورمانە نەوتێكی زۆر دەردەهێنرێت لە بەسرە و پارێزگاكەی خزمەتگوزاری بەپێی پێویست نییەو كەمە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا كارەبای بیست سەعات هەیە، بەنزینی بەنرخێكی هەرزان و كوالێتییەكەی باشە ، ساڵانە زیاتر لەبەرمیلێك نەوتی سپی بەهاوزڵاتیان دەدرێت ، ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی ژێرپەنجە لە سەر پارەی نەوت لەو پاڕێزگایە دەنێڕێتە دەرەوە، ئەم ساڵا زیاتر لەیەك ترلێون دینار بۆ خزمەت گوزارییەكان سەرف كراوە .

لەبارەی قسەكانی مەسعود بارزانی، غالب محەمەد دەڵێت: ئەوەی جێگەی سەر سورمان ترە ئەوەیە لە سایەی دەسەلاتی خۆت و كوڕت و برازاكەت ئەمانەكراوە :
لە 2007 زیاتر لە 924 ملیون بەرمیل نەوت لە هەڕێم كوردستان دەركراوە، جگە لە غاز و كۆندێنسەر و غازی ماڵان و تاڵانكرنی نەوت بە ڕێگەی تەنكەر بۆ دەروەی وڵات و تاڵان كردنی نەوتی كەركوك، بەڵام دەست كەوتەكەی بۆ هاووڵاتیان ربعە موچە و پاشەكەوتی موچە بوو، حكومەتی هەڕێم و هاوڵاتیەكانی قەرزاربوون و ئێوەش و كۆمپانیاكانتان دەوڵەمەندبوون .

جێگەی سەر سورمانتر ئەوەیە شارێك خاون دوو بەنداوە كەچی لەسایە ئێوەدا بەهۆی كەم ئاوی دەناڵێنێت ئەوەش شاری دەربەندیخانە.

ئەی ئەوە سەر سورمان نییە ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل هەناردەی توركیا بكەیت بۆ ئەوەی سود لە نەوت و بەنزینی ببینن، بەڵام هاووڵاتیانی خۆت لە بێ نەوتی بەتانی بەكاربهێنن لە كاتی سەرمادا .

شەرم نییە 950 ملیار دینار داهاتی هاتوچۆی هەڕێم بێت، بەڵام 33 ملیار دیناری بۆ ڕێگەوبان سەرفبكەیت و داهاتەكەی تری كەس نەزانێت بۆ كێیە.

شەرم نییە سوتەمەنی هەموو كارەبای هەرێم لە گەرمیان بێت، بەڵام گەرمیان ڕۆژانە 10 سەعات كارەبای هەبێت، كەچی لە ناو هەرێمی كوردستان كارەبا بفڕۆشرێت بە عێراق.

هـــ ـ ح