شارپرێس: ڤیستیڤاڵی ڤێنیس ، كە بەیەكێك لەكۆنترین ڤیسیڤاڵەكانی فیلم لە جیهاندا لە ٢٨ مانگی ٨ تا وەك ٧ ی مانگی ٩ بەرێوەدەچێت. ئەستێرەكانی لە سەرتاسەی جیهانەوە دێنە شاری ماسك لەئیتاڵیا بۆ تەماشاكردنی گەورەترین هەڵبژاردەی فیلمە نوێیەكانی ساڵ. زۆرێك لە ئەكتەر و كەسە بەناوبانگەكان لە ڤیستیڤالەدا دەدرەوشانەوە وەك ئەلێكسەندرا ماسترناردی، كە پێشكەشكاری كردنەوەی ئاهەنگەكە بوو، ئەكتەری فەرەنسی جولێت بینۆشی و مۆدێڵی هەنگاری باربرا پالڤینیش بەشداربوون. لە كاتێكدا زۆرێك لە دیزاینەرەكان لەسەر رێدكارپێت (فەرشی سوور) دەركەوتن، كە جلی زۆر جوان و ناوازەیان نمایشكرد ، كە لەلایەن خانمە مۆدێل ئیمان-ەوە نمایش كران. هەروەها هەریەكە لە سكارلێت جۆهانسۆنو براد پێت دەركەوتن، كە ئەوەش سەرنجی میدیاكارانو ئامادەبوونی راكێشا. وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل