شارپرێس:
دوای شازدە ساڵ لە پرۆسەی رزگاركردنی عێراق ، خەریكە رووداوەكانی ئەو جەنگە دەبنە جێگای گرنگیپێدانی سینەماكارانی جیهانی .
لە نوێترین فیلمیشدا ، ژنە ئەكتەری بەریتانی كیرا نایتلی بەشداری فیلمی "ئۆفیشیاڵ سیكرێتس" نهێنییە فەرمییەكان دەكات ، كە تێیدا رۆڵی ژنە فەرمانبەرێكی بەریتانی دەبینێت، كە لەبەر ئەوەی پێش دەستپیكردنی جەنگی عێراق لەساڵی ٢٠٠٣، یاداشتنامەیەكی نهێنی ئەمەریكییەكانی ئاشكرا كردووە لەكارەكەی دەردەكرێت .
نایتلی تەمەن (٣٤ ساڵ) رۆڵی كەسایەتی "كاسرین گەن " دەبینێت، كە وەرگێرێكی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی بەریتانی بۆ سیخوڕیكردن دەبینێت، تۆمەتبار دەكرێت بەوەی بەهۆی دزەپێكردنی یاداشتنامەیەك، كە تێیدا واشنتۆن داوا لە لەندەن دەكات لە سیخوڕیكردن بەسەر نەتەوە یەكگرتووەكانەوە یارمەتی بدات ، پێشێلی یاسای نهێنییە فەرمییەكانی كردووە
لەسەر رۆڵەكەی لە فیلمەكەدا نایتلی دەڵێت: زۆر كەس لەسەر ئەو بۆچوونەن، كە ئەوەی كاسرین كردوویەتی راست نییە و بەشێكیش دەڵێن كارێكی راستی كردوو ، بەڵام ئەوەی جێگای گومان نییە بریتییە لە ئازایەتییەكەی كاسرین.
نایتلی پێیوایە ئەوەی لە فیلمەكەدا سەرنجی خەڵك رادەكێشێت ئەو پرسیارانەیە، كە دەیانوروژێنێت ، وابریاریشە لەكۆتایی مانگی ئابەوە فیلمەكە لە وڵاتە یەكگرتووەكان نمایش بكرێت .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی