مەیلی تۆڵەكردنەوەی توركیا.. ئەردۆغان ئیمپراتۆریەتێكی نوێی عوسمانی دادەمەزرێنێت

جیهان

03/09/2019‌ 1977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فۆینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پێویستی توركیا بە فراوانخوازی و كۆكردنەوەی درامەت و سامان بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.

بەپێی راپۆرتەكە، هیچ كەسێك ئەوەندەی توركیا بەختی نییە بەهۆی شوێنە جوگرافییەكەی، لە زۆر لایەنەوە، ئاستی لە ناوچەی دەریای رەش و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سپی پشت بەدۆخی سیاسی و سەربازی ئەم وڵاتە دەبەستێت. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ ئەوەدا، جێگای ئاماژەیە تێكڕای وڵاتانی رۆژئاوا بە نمرە دوو لێی دەڕوانن، ئەمەش سەركردایەتی وڵات و زۆربەی دانیشتوان ئازار دەدات.

بنەڕەتی عوسمانی نوێ لەسەر چوار بنەما دادەمەزرێت، خۆێن، عەقڵییەتی عوسمانی، خاك، زمان، لە كرۆكی گرنگیپێدان و ئاراستەكردنە، یەكەم و پێش هەموو شتێك بۆ گەلانی توركیا.

زەمینەو بیركردنەوەی عوسمانی ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت بۆ ئاستێكی نوێ دەگوازێتەوەو فۆكەس دەخاتە سەر خاكەكانی پێشووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و خاكی وڵاتانی دراوسێ، وەها تەماشا دەكات سەرجەم درامەتە ئابووری و سیاسییەكان لە پێناو ئەوەدا بەكاربهێنێت، كە توركیا بكاتە ولاتێكی سەروی هەرێمایەتی، لە هەمان كاتدا، سەركردایەتی توركیا وەهای پیشان دەدەن، كە دەتوانن ئەمە بەدی بهێنن لە رێگەی سیناریۆی یەكلاكەرەوەوە.

توركیای نوێ لە ژێر سایەی ئەردۆغاندا روەو رێگایەكی گەشەی ئیمپراتۆریەتی نموونەیی دەڕوات بە فراوانخوازی سەربازی و سیاسی چالاك، هەندێك كاتیش بە دۆخی مەیل بوونی تۆڵە كردنەوەدا. 

ئەوەی لەمەدا روونە، نوێكردنەوەی رێگای ئیمپراتۆری پێویستی بە درامەتێكی ئەوەندە زۆر هەیە كە توركیا نیەتی، ئەمەش تاڕادەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساردیەی كە لەگەڵ ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپادا هەیە ( بەتایبەتی دوای هەوڵە نزۆكەكەی كودەتای 2016)، هەروەها بۆ سیاسەتی ئابوری ناوخۆی ناچالاكی ئەدرۆغان دەگەڕێتەوە. سەرجەم ئەوانەی لەبەردەستدایە بۆ سیاسەتی دەرەوە و‌، فراوانبونی هەژموونی هەرێمایەتی و جیهانی و گەیشتنە بە درامەتی وزە تەرخان كراوە، لێرەدا ئەڵقەیەكی گرنگ لەم كارەدا هەیە، ئەویش تێگەیاندنی توركەكانە بە روونی بەوەی بەبێ سیاسەتی فراوانخوازی دەرەكی ناتوانن چێژ لە ژیانێكی نوێ وەربگرن.

دۆخەكە گەیشتووەتە ئاستێك، ئەگەر بێت و ئۆپۆزوسیۆن لەناكاودا بێتە سەر دەسەڵات، بابەتەكە چەندین ساڵی دەوێ بۆ گۆڕینی ڕێرەوەكە، دانیشتوانی توركیا ناتوانن پاشەكشەی لەناكاو قبوڵ بكەن، لەوەی تیایدا بوونە لەسەردەمی ئەردۆغان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا