بەژمار.. زێدان خراپترە لە لۆپێتیگی

وەرزش

03/09/2019‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شلرپرێس:
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەراوردێكی كردووە لەنێوان جولیان لۆپێتیگی، كە وەرزی پار ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو.

بەراوردەكە لەگەڵ زینەدین زێدان، كە كۆتایی وەرزی پار و سەرەتای وەرزی ئەمساڵ ڕاهێنەرایەتی یانەكەی لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی رۆژنامەكە، دوای تێپەڕبوونی سێ خول یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ زینەدین زێدان لە كۆی 9 خاڵ خاوەنی 5 خاڵە ئەمەش جیاوازییەكەی زۆری لەگەڵ وەرزی پێشودا هەیە، كە یانەكە لەڕیزبەندی دووەم دەهات لە دوای بەرشەلۆنەوە، جیاوازییەكەش تەنیا جیاوازی گۆڵ تۆماركردن بوو.

بەڵام وەرزی پێشوو لۆپێتیگی سەركردایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەكرد بۆ سەركەوتن بەسەر یانەی خیتافی و جیرۆنا و لیگانیس، توانیان 10 گۆڵ تۆمار بكەن و 2 گۆڵیان لێ تۆمار بكرێت، بەڵام ئەم وەرزە ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی بەسەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سەركەوتن بەدەست بھێنێت و لەگەڵ یانەی بەلەدەلوەلید و ڤیاڕیاڵ یەكسان بووە، تەنیا 6 گۆڵی تۆمار كردووە و 4 گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

ئەمەش خراپی ئاستی زێنەدین زێدان ئەسەلمێنێت بە بەراورد بە جولیان لۆپێتیگی، كە رەنگە چارەنووسی ئەو راهێنەرە بخاتە مەترسییەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ