شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رۆژی دوو شەممە بەفەرمی ئەنجامدانی گرێبەستی ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی راگەیاند.
یانە پاریسییەكە بەشێوەیەكی خواستنو بۆ ماوەی ساڵێك، گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە كردووە، كە چەند ساڵێكە بۆ یانە ئیتالییەكە یاری دەكات.
رۆژنامەی "لاگازیتا دیللۆ سپۆرت"ی ئیتالی وردەكاری ئەو گرێبەستەی نێوان ئیكاردیو پاریس سان جێرمانی ئاشكراكردووە، بەوەی یانە پاریسییەكە دەتوانێت دوای وادەی تەواوبوونی خواستنەكەی، هەوڵ بۆ كڕینی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بدات.
ئەو بڕە پارەی دیاریكراوە بۆ ئەوەی پاریس سان جێرمان ئەو یاریزانەی پێبكرێت، 70 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ پێدانی موچەكەی لەماوەی ئەم ساڵەدا.
هەروەها گرێبەستەكەیان بۆ چوار ساڵ دەبێت، واتە تا 2024 ئەگەر لە 2020 ئەنجامدراو موچەی ساڵانەشی هەشت ملیۆن دۆلار دەبێت.
هـ ـ ح