گەشتەكەی لێتێكچوو... شێرێكی سێرك پەلاماری دەموچاوی ئافرەتێك دەدات

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی خانمێكی روس بەهاوڕێیەتی كچە بچووكەكەی دەچنە یەكێك لەنمایشەكانی سێرك، بەڵام لەناكاو شێرێك پەلاماری دەدات و برینداری دەكات، بەهۆشییەوە زۆری نامێنێت بەتەواوی بینایی لەدەست بدات.

رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەلیونای تەمەن ٢٥ ساڵ لەیەكێك لەشارەكانی روسیا لەگەڵ كچەكەی سەیری یاریی سێركیان كردووە، بەڵام لەپێناو كێشانی جگەرەیەك دایكەكە دەڕواتە دەرەوەی خێمەی سێركەكە و منداڵە تەمەن ٤ ساڵەكەی بۆ بینینی نمایشەكان جێدەهێڵێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە لەكاتێكدا لەناوچەكە دەسووڕێتەوە لەناكاو شێرێكی ناو یەكێك لە قەفەسەكان پەلاماری داوە.

دایكەكە لەبارەی رووداوەكە دەڵێت: لەناكاو یەكێك لە شێرەكان، كە لەناو قەفەسەكەدا بوو بەچڕنووكی پەلاماری دەموچاویدام و برینداری كردم .

بەپێی ئەو وێنانەی رۆژنامە بەریتانییەكە بڵاویكردووەتەوە برینێكی زۆر لە رووخساری خانمە رووسەكەدا هەیە و بەهۆی برینەكانەوە چاوەكانی شاردووەتەوە.

ئەلیونا دەشڵێت: شێرەكە لەناو قەفەسەكەدا دەیویست بریندارم بكات، بەڵام "من دوای ئەوە لەهۆش خۆم چووم، كە هەستامەوە خۆم لە نەخۆشخانە بینییەوە".

ئەوەش دەڵێت: ئیدارەی سێركەكە داوایان لێكردووە بۆ ئەوەی ئەوان سزا نەدرێن پۆلیسی روسی  لە رووداوەكە ئاگادار نەكاتەوە، لەبەرانبەر بەڵینی ئەوەیانداوە، كە  هەموو چارەسەرێكی پێویستی پێشكەش دەكەن.

دوای رووداوەكەش ئیدارەی سێركەكە شارەكەیان جێهیشتووە، بێئەوەی خەرجی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ خانمەكە لەئەستۆ بگرن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی