كلیلی خۆشبەختی و بەختەوەری بۆ مرۆڤەكان چییە؟

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 2916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كلیلی خۆشبەختی چییە؟
ئایا هەبوونی پارەی زیاترە؟
ماڵێكی گەورەترە؟
ئۆتۆمبیلی گرانبەهایە؟
بڕوانەمەیەكی دیەكەیە بە دیوارەكەتەوە؟

ئەوەی دیارو روونە ئەوەیە لە ڕاستیدا هیچكام لەوانە نییە، چونكە زانكۆی هارڤەرت توێژینەوەی ٨٠ ساڵەی لەسەر بەختەوەری كردووە.

ئەو توێژیەنەوەیە لە ساڵی ١٩٣٨وە دەستیپێكردووە، كە تێیدا چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ٧٢٤ گەنجی هەرزەكاردا كردووە لە هەموو بەشەكانی ژیاندا.

هەر لە خوێندكارەكانی زانكۆی هارڤەردەوە هەتا منداڵەكان، كە لەماڵەكاندا دەژیان، تەنانەت هەبووە ئاوی خواردنەوەشی دەست نەكەوتووە.

بەگشتی یەك كلیلی ڕاستەقینەی بەختەوەری تاك بوونی هەیە، گرنگ نییە لەكوێوە هاتوون و چەند سەركەوتوو بوون یاخود نا، بە تێكرای گشتی ئەو ٨٠ ساڵە ، زانكۆی هارڤەرت بۆی دەركەوەت تاكە شتك گرنگە و جیاوازی دروست دەكات لە بەختەوەری لای تاكەكانە، ئەوەش كوالێتی پەیوەندییەكانیانە لەگەڵ كەسانی دیكە.

ئەمە مانای وا نییە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر هاورێ لەسەر فەیسبووك، یاخود چەند ژمارە لەناو مۆبایلەكەیاندا هەیە، بەڵكو كواڵیتی پەیوەندییەكانیانە لەگەڵ كەسە نزیكەكانیان، كە دەستیان بەم توێژینەوەیە كرد، گەنجەكان لەكۆتا قۆناغەكانی هەرزەكاریدا بوون و توێژینەوەكە بەردەوامبوو هەتا كاتی مردنیشیان.

هەموو دووساڵ جارێك چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرا لە ماڵەكانی خۆیاندا، داتای تەندروستیان لێوردەگیرا و لەگەڵ پزیشكەكانیاندا گفتوگۆیان دەكرد و پشكنینی مێشكیان بۆ دەكراو لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەكانیان چاوپێكەوتن دەكران‌و بە تێپەڕبوونی ساڵەكان زیاتر لە ٢٠٠٠ نەوەیان خستووەتەوە.

دووبارە و سێبارە، بۆیان دەركەوت خۆشبەختی بەهۆی نەبوونی هۆكارەكەی پەیوەندییەكانیانە لەگەڵ كەسانی دیكەدا، بەڵام توێژەرەوان شتێكی دیكەیان دۆزیەوە، كە باوەڕپێنەكراو بوو، ئەوە بوو زۆربەی كەسە بەختەوەرەكانی ناو ئەو توێژینەوەیە، نەك تەنیا زۆر پەیوەندییان لەگەڵ هاوڕێ و خێزاندا هەبوو، بەڵكو لە ڕاستیدا ماویەكی زیاتر ژیاون بەراورد بەوانی بەختەوەر نەبوون. 

هەروەها بۆیان دەركەوت پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان سوودی بۆ تەندروستییان دەبێت‌و تەنیایی بكوژو ژەگراوییە.

ئامادەكردن: رەوەند ئیسماعیل