لە بەرانبەر ئاشتیدا ملیارەها دۆلار دەخرێتە بەردەم ئێران

جیهان

07/09/2019‌ 3996 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەو قەرزانەی پاریس خستویەتییە بەردەم تاران لە بەرانبەر پابەندبوونی بە مامەڵەی ئەتۆمی.

بەپێی راپۆرتەكە، پایتەختەكانی ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدەن دووبارە تاران بگەڕێننەوە بۆ پابەندبوون بە مامەڵەی ئەتۆمی، كە سەرۆكی فەرەنسا ئیمانویل ماكرۆن پێشنیازی قەرزی لە بەرانبەر پابەندبوون بە مامەڵەی ئەتۆمی خستە بەردەم هاوتا ئێرانییەكەی حەسەن رۆحانی.

لەو بارەیەوە، شارەزای سەربازی (یوری لیامین) بۆ گۆڤاری ناوبراو دەڵێت: یەكێك لە داوا بنەڕەتیەكانی تاران بریتییە پارێزگاری كردن لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی و گرەنتی فرۆشتنی نەوت، ئەوەش بەهۆی ترسی كۆمپانیا ئەوروپیەیكان لە سزاكانی ئەمریكا و وەك رێگایەك بۆ خۆلادان لە سیستەمی سزاكان، لەم هاوینەوە گفتوگۆ دەربارەی توانینی پێكەشكردنی قەرزی ئەوروپی دەكرێت لە بەرانبەر نەوتی ئێران و كڕینی لە داهاتودا.

ئەو دەشڵێت: پێدەچێ پێشنیاری ماكرۆن بژاردەی ئەم رێرەوە بێت، بەپێشكەشكردنی 15 ملیار دۆلار لە بەرانبەر بەردەوام بوون لەسەر جێبەجێكردنی مامەڵەی ئەتۆمی.

لیامین وای دەبینێت پێشنیاری فەرەنسا جێگای رەزامەندی سەركردایەتی ئێران دەبێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەڵام كێشەكان وەك پێشوو لە وردەكاریدایە، لەلایەكەوە، لای ئێران جێگای قبوڵكردن نییە قەرزەكان ببەسترێتەوە بە داواكارییەكەوە، كە لە چوارچێوەی مامەڵەی ئەتۆمیدا بچێتە دەر، لەلایەكی ترەوە، ئەمریكا دەیەوێن فشار بخاتە سەر وڵاتە ئەوروپیەكان و هەڕەشەی ئەوە دەكات رێگای پابەندبوون دژی دامەزراوە داراییەكانیان دەگرێتە بەر.

پێش ئەوە سەرۆكی فەرەنسا پێشنیاری بۆ سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ كرد ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی پلانی كاری هاوبەش، لە رێگەی رێگەدان بە تاران بڕێكی دیاریكراو نەوت بفرۆشێت لە بەرانبەر ژمارەیەك پابەند بووندا.

 دەربارەی ئەمە، سەرچاوە دیبلۆماسییە ئێرانییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، سەركردایەتی كۆماری ئیسلامی دەیەوێت چرای سەوزی بۆ هەڵبكرێت بۆ هەناردە كردنی 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەلای كەمەوە و پێویستە قەبارەی فرۆشتنەكانی بگاتە 1.5 ملیۆن بەرمیل، كە ئەگەر بە راستی پایتەختەكانی ئەوروپا دەیانەوێ دانوستان لەگەڵ ئێران بكەن دەربارەی پرسی پارێزگاریكردن لە مامەڵەی ئەتۆمی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا