شارپرێس:
مارێكی دووسەری تازە لەدایكبوو لە باین بارێنز لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریكی دۆزراوەتەوە، كە زۆر لەو دیمەنانە دەچێت لە فلیمەكانی خەیاڵی زانستیدا دەیانبینین.
بۆب زابالورتی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی خشۆك و وشكانی- ئاوییەكان (برمائی) لەهەرێمی بیرلنگتۆن دەڵێت: مارەكە دوو مێشكی هەیە و هەر سەرێكی بەجیا لەوەی تری دەجوڵێت.
هەروەها دوو فەرمانبەر لە رێكخراوەكە ئەو مارەیان لە كولانەیەكدا دۆزیوەتەوە، كە لە كۆتایی مانگی رابردوو لەمارێكی هەمان جۆر لەدایك بووە .
زابالورتی دەشڵێت: ئەوە یەكەم جارە لە نیوجێرسی مارێكی دووسەر دەدۆزرێتەوە، گومانیش هەیە مارەكە بتوانێت لە دەشت و چۆڵەوانی درێژە بەژیان بدات لەبەر ئەوەی ئەگەری زۆرە سەری لە شتێك گیر ببێت، بۆیە بەشی خشۆكەكان چاودێری مارەكە دەكەن .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی