ڤیدیۆ.. بوگاتی ئەستێرەكانی خێراترین ئۆتۆمبیلی لەجیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

11/09/2019‌ 623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بۆگاتی" ئەستێرەكانی ئۆتۆمبیلی "شیرون سۆپەر سپۆرت 300+ بەرزكردەوە، كە خێراترین ئۆتۆمبیلە لەجیهاندا.

كۆمپانیاكە بەزیادكردنی چەند تایبەتمەندییەكی نۆێ‌ بۆ ئەو ئۆتۆمبیلە ئەستێرەكانی بەزركردووەتەوەو خێرایی ئۆتۆمبیلەكەش دەكاتە 490 كلم/س.


ئۆتۆمبیلی بۆگاتی "شیرۆن سۆپەر سپۆرت 300+" بەرزترین ژمارەی خێرایی تۆماركردووە، كە 490.484 كلم/س بەو هۆیەشەوە بووەتە خێراترین ئۆتۆمبیلە لەجیهاندا.

ئۆتۆمبیلەكە تەنیا 30 دانەی لێدروستكراوەو هەر كەسێكیش خواستی كڕینی ئۆتۆمبیلەكەی هەبێت كۆمپانیاكە بەویستی خۆی بۆی دروست دەكات.

ئۆتۆمبیلەكە بزوێنەرێكی هەیە، كە 16 سلندەو بەشێوەی پیتی W ریزكراون‌و هێزەكەی 8 لیترەو 4 شاحنی تۆڕبینی هەیەو هێزەكەی دەگاتە 1.578 ئەسپ.

هـ ـ ح