شارپرێس:
بریارە جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەردانێک بگاتە بەیروتى پایتەختى لوبنان بۆ بەشداریکردن لەدیدارێکى زانکۆیی.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی رەسمی جێگری سەرۆکى حکومەت رایگەیاند: ئامانجى سەردانەکەى قوباد تاڵەبانى بۆ بەشداریکردنە لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بیروت و بریارە لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات.
هەروەها رونیکردەوە، وتارەکەى جێگرى سەرۆکى حکومەت سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی.
ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
س.هـ