کچێکى ١٩ ساڵ لە چەمى "ئاوەسپی" گەرمیاندا خنکا

کوردستان

12/09/2019‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرێەبەرى راگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ پێنج شەممە کچێک لەئاوى چەمى "ئاوەسپی"دا خنکاوە.
علی جەمال قدووری بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند،ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە کچێکی تەمەن 19 ساڵان بەناوی سیڤان عارف محمد هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان لەئاو لەگوندی خان (ئاوەسپی) گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەوتەی باوکی ناوبراو کەدانیشتووی ناحییەی ڕزگارین سەربەقەزای کەلار بەمەبەستی گەشت چونەتە ئاوەسپی و لەکاتی مەلەکردنداکچەکەی خنکاوە.

قدورى روونیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

س.هـ
.