وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیه‌ك له‌باره‌ی 750 ملیۆن دیناره‌كه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

15/09/2019‌ 851 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لە بارەی نووسراوێکی بڵاودەکاتەوە کە ئاراستەی پارێزگای دهۆک کراوە و تایبەتە بە خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا  پارەکە خەرج بکرێت،  بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە.

ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادار کراوەتەوە لە رەزامەندییەکە، واتا وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.

ڕ . ج