شارپرێس:
بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، گۆڕانكاری گه‌وره له‌هه‌رێمی كوردستان و نێوخۆی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی دیدارێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه نوێنه‌ری شارپرێس ئاماده‌یبوو، بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به نێوخۆی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كرد.
له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رتان ده‌سوڕمێ
بافڵ تاڵه‌بانی له‌دیداره‌كه‌دا باسی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی كرد و وتی، "بزانه‌ن دوای ئه‌و دانیشتنه له‌م ڕۆژانه‌دا كێی دیكه كۆده‌بێته‌وه و سه‌رتان ده‌سوڕمێ كه كێ و كێ داده‌نیشن" به‌بێ ئاشكراكردنی زانیاریی زیاتر.
باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجیه‌تی دۆخێ نێوخۆیی یه‌كێتی باشتر بكات و به‌وته‌ی ئه‌و "ئێستا له‌نێو یه‌كێتی شتێك به‌ناوی باڵباڵێن نه‌ماوه".
كه‌س له‌یه‌كێتی ده‌رناكرێت
ده‌رباره‌ی كۆنگره بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه له ئه‌نجامدانی كۆنگره له‌واده‌ی خۆیدا و وتی، "كه‌س له‌یه‌كێتی ناگۆڕدرێ یاخود ده‌رناكرێت و كۆنگره‌كه‌مان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی فێستیڤاڵیی و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌بچێت" ئه‌و هه‌رچه‌ند ئاماده‌نه‌بوو ورده‌كاریی ئه‌نجامدانی كۆنگره ئاشكرابكات، به‌ڵام وتی"له‌نیو یه‌كێتی كه‌سی ژماره یه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام به‌ناوی سكرتێر نا".
دكتۆر به‌رهه‌م ئازاردرا
ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وی دكتۆر به‌رهه‌م له‌یه‌كێتی و پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ئه‌و حزبه بافڵ تاڵه‌بانی وتی، كێشه‌كان ڕیشه‌یه‌كی درێژتریان هه‌بوو ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كاتی ناوه‌ندی بڕیاره، كه به‌وته‌ی ئه‌و "به‌رهه‌م ساڵح ئازاردرا، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌كێتی و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی باشبوو".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم كلینیكی پزیشكی دابنێت باشتره
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ دروستكردنی لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه كێشه بۆ پێگه‌ی كورد له‌شاره‌كه دروست ناكات بافڵ تاڵه‌بانی وتی "نه‌جمه‌دین كه‌ریم دكتۆرێكی باشه، بابڕوات نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دابنێت باشتره".
ده‌سه‌ڵاته‌كانی قوباد تاڵه‌بانی كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌دراوه‌تێ
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌نیگه‌رانیی به‌شێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی كرد له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت و وتی، "ده‌سه‌ڵاتی نه‌دراوه‌تێ نه‌ك كه‌مكرابێته‌وه و ئه‌وه یه‌كێكه له‌كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی كه له‌گه‌ڵیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ین".
له‌كاتی كێشه‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی سنورمان داخست
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌ڕێگریكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی كرد له‌چوونی بۆ شاری هه‌ولێر و وتی "ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو، هه‌رچه‌نده كاك مه‌حمود ئه‌گه‌ر بیویستایه ده‌ڕۆی بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌له به هه‌ڵه وه‌ڵام نادرێته‌وه".
وتیشی"دوای ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك یه‌كێتیی سنورمان داخست و ڕێگه‌مان به به‌رپرسانی پارتی نه‌دا بێنه سلێمانی، به‌ڵام به‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، خه‌ڵكی ئاسایی له‌و كێشه‌یه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند بوو كه ئێمه پێمان ناخۆش بوو".
ڕ . ج