شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە 134 رۆژە گۆڵی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە نەكردووە.
لیۆنێل میسی بەهۆی بەشدارینەكردنو پێكان نەیتوانیوە ئەو ماوەیە گۆڵ بكات، كە ئێستا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ یاریگاكان.
میسی رۆژی یەك شەممە لەخولی ئیسپانی دەست بەیاریكردن دەكاتەوە، كە لەو رۆژەدا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ئیشبیلییە دەبێتەوە.
میسی لەو یارییەدا دەیەوێت گۆڵ بكات، بۆ ئەوەی ئەو رۆژووە 134 رۆژییە بشكێنێت، كە گۆڵی تێدا تۆمارنەكردووە.
هـ ـ ح