مــنــداڵــەكــان بــۆ شــەرمــن دەبــن ‌و هــۆكــارەكــانی چــیــن؟

هەمەڕەنگ

09/10/2019‌ 2106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆر منداڵ لەو تەمەنە كەمەدا كات بۆ كات هەست بە شەرم دەكەن، بەڵام هەندێكی دیكە هەن ژیانیان لەسەر ئەوە بنیاد دەنرێت.

ئەوانەی، كە تووشی شەرمنییەكی زۆر بوون دەكرێت كاتێكیش گەورە دەبن هەر بە شەرمنی بمێنەوە، بەڵام دایك و باوك دەتوانن یارمەتی منداڵەكەیان بدەن بەسەر ئەو دۆخەدا سەربكەون.

زیانەكانی شەرمنی:
هەلە بەربڵاوەكان و كارەمەیی كۆمەڵایەتی لەدەست دەدات.

هاوڕێی كەمتری دەبێت.
لە چالاكییە چێژبەخش و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بێبەش دەبێت لەگەڵ خەڵكانی چواردەوەریدا، وەك وەرزش كردن ، سەماكردن وهتد....

هەستی خەمۆكی و ڕاڕایی و بروابەخۆبوون ناهێڵێت.

ڕێژەی بێتاقەتی زیاد دەكات.
دەركەوتنی هەندێك نیشانەی جەستەیی ناخۆش وەك سووربوونەوە یاخود لەرزینی جەستە.

هەندێك سوودی ئەرێنی شەرمنی:
لە قوتابخانە ئەنجامی باشیان دەبێت.
بەباشی ڕەفتار دەكات و ناكەوێتە كێشەوە.
بەباشی گوێ بۆ خەڵك دەگرێت.
بە ئاسانی دەتوانرێت چاودێری بكرێت.
هۆكارەكانی شەرمنی:
بۆماوەیی
هەندێك جۆری كەسایەتی دەكرێت پەیوەندی بەمەوە هەبێت لەڕێگەی بۆماویەوە.

كەسایەتی
منداڵەكانی كە زۆر هەستیارن وزوو دەست دەكەن بە گریان بەلایەنی زۆرەوە كە گەورە بوون شەرن دەبن.

فێربوونی هەڵسوكەوت
دەكرێت منداڵەكان هەڵسوكەوتی گەورەتر لەخۆیان هەڵبگرن وەك دایك و باوك.

پەیوەندییە خێزانییەكان
ئەو دایك و باوكانەی، كە زیاد لە پێویست منداڵەكانیان دەپارێزن وا لە منداڵەكانیان دەكەن هەموو كات ترس لە دڵیاندا بێت.

كەمی تێكەڵبوون لەگەڵ كەسەكانی كۆمەڵگا
ئەو منداڵانەی جیاكراونەتەوە لەوانی دیكە ئەوا زۆر پەیوەندی كۆمەڵایەتیان لاوازە و كەسەكانی چواردەوریان بەباشی ناناسن.

مامەڵەی تووند:
ئەو منداڵانی كە لەلایەن خەلكەوە ئازار دەدرێن وەك دایك و باوك خوشك برا،یاخود هاوڕێكانیان ئەوا بەرەو شەرمنی دەڕۆن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل