بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیاوه‌ بەهای لیرە زیاتر دابەزی

جیهان

09/10/2019‌ 2341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
لە دوای لێدوانی یاریدەدەری سەرۆکی تورکیا بەوەی لەکاتێکی نزیکدا هێزەکانی تورکیا سنووری سوریا دەبڕن و ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن، جارێکی تر بەهای لیرە زیاتر دابەزینی تۆمارکرد.

فەخرەددین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکی تورکیا لەڕێگای بەرەبەیانی ئەمرۆ رایگه‌یاند، هێزەکانی تورکیا لەکاتێکی نزیک و هەر ئەمرۆ  سنووری سوریا تێدەپەڕێنن و ئۆپەرسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات دەستپیدەکەن.

دوای ئەم لێدوانە لیرە دابەزینی تۆمار کرد و یەک دۆلار بەرانبەر بە 5.8415 ئاڵوگۆڕی پێکرا، لەکاتێکدا دوێنی یەک دۆلار بەرانبەر بە 5.8350 لیرە بوو، بەوەش ئەم هەفتەیە بەهای لیرە لەماوەی مانگێکدا گەیشتە نزمترین ئاست.

لەم هەفتەیەدا بەهۆی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاوە و هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ بەوەی ئەگەر ئەنقەرە لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنوور ببەزێنێت ئەوە ئابووری ئەو وڵاتە وێران دەکەن ، بەهای دابەزینی بەخۆوە بینی.