رۆژئاواى کوردستان
هەسەدە چەندین هێرشى تورکیاو گروپە چەکدارەکان تێکدەشکێنێت

کوردستان

10/10/2019‌ 2461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

هێزەکانى هەسەدە بەردەوامن لە وەڵامدانەوەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و تائێستا ژمارەیەک هێرشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانیان تێکشکاندوە.

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمرۆ بۆردومانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا لە گوندەکانی رۆژئاوای شاری کۆبانی، دووبارە دەستیپێکردەوە.

بۆردومانەکانی سوپای تورکیا "گوندەکانی سفتەک، بوبان، زۆرمغار، زیارە و ئاشمەی گرتەوە"، و لەئێستادا بۆردومانەکە بەشێوەيه‌كی پچڕپچڕ بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گوندی ئاشمە لە "رۆژئاوای کۆبانی" کە گۆڕی "سلێمان شا"ی لێيه‌ روبەڕووی بۆردومانی چڕی تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا دەبێتەوە.

لەئێستادا شەڕ لەچەند ناوچەیەکى سەرێکانى لەنێوان هەسەدەو سوپاى تورکیا بەردەوامەو هەسەدە رێگرێکردوە لە چوونە ناوەوەى سوپاى تورکیا بۆ ناوچەکە.
س.هـ

بەپەلە