شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق متمانه وه‌رگرتنه‌وه له پێنج وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی به‌فه‌رمی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مانی عێراق، تیایدا داوایكردووه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی په‌یوه‌ندییه‌كان، بازرگانی، كۆچ و كۆچبه‌ران و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بگۆڕدرێن، هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ناوی پێنج كاندیدی بۆ پۆسته‌كان دیاریكردووه.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایده‌كات وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عێراق له‌ڕۆژانی ڕابردوودا.
ڕ . ج