شارپرێس:
له‌قۆناغێكی هه‌ستیاری له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر سوریا، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیا ده‌كرد، شكستیهێنا له‌سه‌پاندنی سزاكان.
شارل میشێل، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا ڕایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕوننه‌كردونه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه یه‌كێتییه‌كه شكستیهێنا له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا، به‌ڵام ڕایگه‌یاند، له‌هه‌وڵه سیاسییه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ ناچاركردنی توركیا تا كۆتایی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه بهێنێت.
ڕ . ج