شارپرێس: بەگوێرەی قسەی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا فرۆكەی "ئێف 15"ی ئەمەریكی تائێستا ١٠٤ جەنگی ئاسمانی بردووەتەوە و هیچ جەنگێكیشی نەدۆراندووە، ئەوەش وەك نیشاندانی باڵادەستی ئەو فڕۆكەیە بەسەر فڕۆكە ركابەرەكانی. بەڵام بەگوێرەی پێگەی "ناشیۆناڵ ئینتێریست"، دوای دەركەوتنی فرۆكەی "سو-٣٥"ی روسی وادیارە ئەو فڕۆكەیە بەشێك لەسام و هەیبەتەكەی لەدەستداوە لەبەر ئەوەی دەتوانێت ركابەرە ئەمەریكییەكەی بخاتە داوە و بەسەریدا زاڵ بێت . فرۆكەی "ئێف-١٥ ئێس" ئەگەر هەموو خێراییەكەی بەكاربهێنێت ئەوە لە فرۆكەی "سو-٣٥" خێراترە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت پێش فرۆكە رووسییەكە بكەوێتەوە، كە هەریەك لە بزوێنەرەكانی لە جۆری "ئەی ئێڵ-٤١-ئێف١ئێس" ١٤٥٠٠ كیلۆگرام لە هێزی پاڵنان بەرهەمدەهێنن، لەكاتێكدا بزوێنەری "ئێف-١٥ ئێس" ١٣٢٠٠ كیلۆگرام لە هێزی پاڵنان بەرهەمدەهێنێت . فرۆكەی "سو-٣٥" دەتوانێت بەخێراییەك بفڕێت، كە لە خێرایی دەنگ زیاترە بێئەوەی پێویست بە سووتاندنی سوومەنی دواتر بكات، كە ئەوە یەكێكە لە تایبەتەمەندییەكانی نەوەی پێنجەمی فرۆكەكان . هەروەك فرۆكەی "سو- ٣٥ئێس " توانایەكی لەڕاددەبەدەری جوڵە و یاریكردنی كاتێك بەخێراییەكی كەم دەفڕێت ، ئەویش بەهۆی هەردوو بزوێنەرەكەی، كە تەكنیكی پاڵنانی ئاراستەكردنیان تێدایە . هەردوو فرۆكە شەڕكەرە ئەمەریكی و روسییەكە بەموشەكی پێویست پڕچەك دەكرێن، كە بتوانن جەنگی ئاسمانی ببەنەوە، بەڵام بەڕای شارەزا سەربازییە ئەمەریكییەكان لەوەدا فرۆكەی "ئێف-15" ی ئەمەریكی باڵادەستتر دەبێت ئەگەر بێت و لە فرۆكە روسییەكە دوور بێت، چونكە رادارەكەی باشترە ، لەهەمان كاتیشدا فرۆكە روسییەكەش كارتی بردنەوەی پێیە، كە بریتییە لە سیستەمی گەران و چاودێریكردنە بە تیشكی ژێر سوور IRST. هەردوو فرۆكەكە تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی جەنگی ئەلیكترۆنیان تێدایە، بەجۆرێك فرۆكەی "سو-٣٥ ئێس" دەتوانێت سەر لە موشەكە ئەمەریكییەكان بشێوێنێت بەجۆرێك وایانلێبكات نەتوانن ئامانجەكەیان دەستنیشان بكات. لەڕووی پڕچەككردەوە ، ئەوە فرۆكەی "سو-٣٥ ئێس" تاراددەیەكی زۆر لەپێش فرۆكەی "ئێف-١٥"ی ئەمەریكییەوەیە . تائێستا فرۆكەی "سو -٣٥ ئێس" باشترین فرۆكەی جەنگی روسییە ، لەبەر ئەوەی فرۆكەی باڵادەستی وەك "سو-٥٧"، كە سەر بە نەوەی پێنجەمی فرۆكەكانە هێشتا بەكرداری نەخراوەتە ناو خزمەتەوە . ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی