عوسمان دیمبلی دووردەخرێتەوە

وەرزش

02/11/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیستی ناو یاریزانانی یانەكەی بۆ یاری بەرانبەر لیڤانتی راگەیاند.

بەپێی لیستەكە عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەپێكهاتەكە دوورخراوەتەوە، ئەوەش بەهۆكاری هونەری.

یانەی بەرشەلۆنەو لیڤانتی ئەمڕۆ شەممە لەهەفتەی 12 خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك دەبنەوەو هەردوو یانە هەوڵی بردنەوە لەیارییەكە دەدەن.

لیستی یاریزانەكانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكە
تیر شتیگن، سیمیدۆ، پێكی، راكیتیچ، بۆسكیتس، تودیبو، ئارسەر، سواریز، میسی، نیتو، لینگلیت، كریزمان،
جوردی ئەلبا، سێرجی رۆبەیرتۆ، فرینكی دی یونج، ئارتورو ڤیدال، جۆنیۆر فیربۆ، كارلیس بیریز، ئانسو فاتی.

هـ ـ ح