كۆنگرێس بانگهێشتكردنی پۆتین لەترامپ قەدەغە دەكات

جیهان

04/11/2019‌ 1916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، راپۆرتێك لە بەشی سوپای گۆڤاری (غازیتا رو) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا بە قەدەغەكردنی بانگهێشتی روسیا بۆ كۆمەڵەی حەوت وڵاتە مەزنەكە.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیارێكی دەركرد دژی بانگهێشی روسیا بۆ كۆمەڵەی حەوت وڵاتە گەورەكە.

ئەم بەڵگەنامەیە بەرهەڵستكارییەكی رەمزی پێكدەهێنێت بۆ دەستپێشخەرییەكی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، كە نیازی هەبووە لەبانگهێشتكردنی روسیا بۆ ئامادە بوون لە لووتگەی كۆمەڵەی حەوت (لە ساڵی 2020 لە ئەمریكا گرێ دەدرێت).

لەم بارەیەوە، سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی یەكێتی، قوستەنتین كوساچیف) ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پشت پێ بەستنی ئەندامانی كۆنگرێس لەبڕیارەكە دژی بەشداری كردنی روسیایە لە لوتكەی حەوتدا لە ئایندەدا، هێرشێكە لەلایەن دیموكراتەكانەوە بۆ سەر سەرۆكی ئەمریكا.

ناوبراو لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی: پێدەچێت ئەمریكا خۆی بە حكومەتێكی جیهانی لە قەلەم بدات و لە جیاتی هەموو جیهان بڕیار دەردەكات، بەوەی كێ بەشداری دەكات و ئەو پرۆژانە چین، كە پێویستە جێبەجێ بكرێن.

لەگەڵ ئەوەی راستییەك هەیە، بەوەی لوتكەكانی نوێی كۆمەڵەی حەوت گرنگی خۆی هەیە، بەڵام نیاز لە دیدگای روسیادا پۆزەتیڤە، لەنێویشدا دان پێدانانی راستەقینەیە بەوەی پێویستە روسیا بەشدار بێت لە چارەسەركردنی كێشە جیهانییەكان لەگەڵ یاریچییە سەرەكییەكانی تردا.

لە هەمان كاتدا، شارەزایان وای دەبینن مەبەست لەبانگهێشتی روسیا لەلایەن ترامپەوە بۆ بەرهەڵستكارێكی كردنی وڵاتی چینە. 

لەو بارەیەوە شرۆڤەكاری سیاسی لە مونتەدای فالدای (دیمتری سوسلوف) دەڵێت: سیاسەتی ئەمریكا لەسەر رووبەرووبونەوەی میتۆدیی داڕێژراوە لەگەڵ روسیا و چین، بەڵام لەگەڵ چیندا بە نمرە یەك دێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمریكا وای دەبینێ چین ركابەرێكی ستراتیژیی سەرۆكە، لەهەمان كاتدا، هەستی بەوەش كردووە ستراتیژییەتی دەمكوتكردنی روسیا و چین لەیەك كاتدا سەركەوتوو نابێت، سەرەرای ئەوەش گرەو كردن لەسەر پێكدادانی چین و روسیا بێ بەرهەمە.

لە بۆچوونی سوسلۆفدا، ئەمریكا چاوەڕوانی ئەو چركەیەیە مۆسكۆ وای دابنێت چین هەڕەشەیەكی گەورەترە لەرۆژئاوا، بەڵام ئەمەش روونادات، لەم نێوەندەدا واشنتۆن دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ مۆسكۆ ئاسایی بكاتەوە و پرسی هەشت مەزنەكە جێگرەوەكەی دەبێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا