بۆ تازە دایكان.. چۆن شیری پێوست و تەندروست دەدرێتە منداڵان؟

تەندروستی

06/11/2019‌ 810 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا دەتوانم شیری پێویست بۆ منداڵەكەم بەدەست بێنم؟ ئەمە پرسیارێكی باوە، كە زۆربەی دایكان پاش منداڵبوونیان لە نەخۆشخانە دەیكەن.

ماری گێریك پسۆر لەبواری منداڵاندا چەند تێبینییەكی دانەوە لەدایكان دەتوانن سوودی لێ وەرگرن بۆ منداڵەكانیان لەهەفتەكانی یەكەمدا.

خواردن بدە بە منداڵە ساواكەت
لە سەرەتای هەفتەی ٢ بۆ ٤ تەركیز بخەرەسەر شیری خۆت و شیری دیكەی پێمەدە، چونكە سوودی بۆت نییە.

ئامانج دابنێ، كە بەلانی كەم ٣ كاتژمێر جارێك شیری بدرێتێ.

شیری دایك هەموو مادە خۆراكییە پێویستیەكانی تێدایە، ڕێژەی شیرخواردن ڕۆژانە دەبێت ٨ بۆ ١٢ جار بێت و شیری دایكەكە پەیوەندی بەشیردانەكەوە هەیە، تا چەند شیربدەیت بە منداڵەكەت ئەوا ئەوەندە شیری زیاتر دەبێت.

پێست بۆ پێست
لەهەفتەكانی سەرەتاوە هەوڵبدە كۆرپەكەت خۆی لەسەر سنگت ڕابێنێت، نەك تەنیا لە شیرخواردنەوەدا یارمەتی دەدات، بەڵكو گەشەی مێشكیش یاد دەكات.

ئایا دەزانیت ئەو منداڵانەی، كە سەریان دەنێن بە سنگی دایكیانەوە پلەی گەرمی جەستەیان زیاتر ڕاگیرترە و هێمنترن و درەنگتر دەگرین، شەكری خوێنیان باشترە لەوانەی لەبێشكەدا دەدەنرێن.

چاوەرێی ساتێكی دیاریكراو بكە 
ئەمە مانای ئەوەیە چاوەڕی بكە تاوەك منداڵەكەت باوێشك دەدات پاشان شیرەكەی بدەرێ، دەبێت منداڵەكەت بەتەواوەتی دەمی بكاتەوە و پاشان قەتی بدات و هەناسە بدات. 

گوانی مەكم نزیك بكەرەوە لە لوتیان پاشان خۆیان دەم دەكەنەوە  ودڵنیابە سەریان بۆ دواوەیە، چونكە قورسە ئەگەر چەناگەیان لەسەر سنگ بێت.

نابێت ئازاری هەبێت
ئەگەر لە سەرەتای شیردانەوە هەست بە ئازار كرد ئەوا ئاساییە، بەڵام دوایی ئازارەكە هەر بەردەوام بوو ئەوا دەكرێت لۆمەی شێوازی خراپ شیرپێدانی منداڵەكە بكەیت، بۆیە ئەگەر ئەوە بەردەوام بوو دەكرێت مەترسی هەڵئاوسانی لێبكەوێتەوە، بۆیە دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

گۆرانكاری لە شیرپێندای مەمكەكاندا بكە
زۆر ئاساییە، كە منداڵەكەت لە هەردوو مەمك شیر وەرنەگرێت، بەڵام دەتوانیت نۆرە بكەی بە مەمكەكانت و هەرجارە بێڵیت كۆرپەكە لە دانەیەكیان شیربخواتەوە.

لە شیرە دەستكردەكان دووركەوەرەوە
وەك وتمان شیر هەموو مادە خۆراكییەكانی تێدایە و دەبێت شیری دایكەكە بدرێتە كۆرپەكە.

وەرگێران : یاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی 


بەپەلە