بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

ئابوری

06/11/2019‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهانی بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی چین‌و ئەمریكا بۆ گەیشتنە رێككەوتن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێتی جیهانی 83 سەنت بەرێژەی 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 69 سەنت بەرێژەی 1.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەیەكە ئەمریكاو چین دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئەو كێشانەی لەسەر بازرگانی لەنێوانیان هەیەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح

بەپەلە