پیاوێك بەخواردنی 50 هێلكەی كاڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

هەمەڕەنگ

07/11/2019‌ 1030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی هیندی تەمەن ٤٢ ساڵ لەسەر ٢٨ دۆلار گرەو دەكات ٥٠ هێلكە لەسەر یەك بخوات، بەڵام دوای خواردنی ٤٢ هێلكە گیانی لەدەستدا .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، دوو هاوڕێ بڕیار دەدەن ناكۆكییەكیان لەرێگای گرەوێكەوە یەكلایی بكەنەوە، كە ئەویش خواردنی ٥٠ هێلكەیە لەسەر یەك، كەسی براوەش دەبێتە خاوەنی ٢٠٠٠ روپییە، كە دەكاتە ٢٨ دۆلاری ئەمەریكی .

سونهاش یاداف سەركەوتوو بوو لەوەی ٤١ هێلكە بخوات، بەڵام لەكاتی هەوڵدانی بۆ خواردنی ٤٢ یەمین هێلكە دەكەوێتە سەر زەوی .

پیاوە گرەوكارەكە بەخێرایی دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك رادەگەیەنرێت، كە گیانی لەدەستداوە.

پزیشكەكان وتوویانە ئیاداف بەهۆی لێكەوتەكانی خواردنی بڕێكی زۆر هێلكەوە گیانی لەدەستداوە.


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی