دوو كارمەندی پێشووی تویتەر بەتۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیردەكرێن

هەمەڕەنگ

08/11/2019‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو كارمەندی پێشووی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لەوڵاتی سعودییە دەستگیركران. 

بەپێی سەرچاوەكان تۆمەتبارەكان كارەكەیان بەكارهێناوە بۆ بەدواگەران بەناو زانیارییە كەسییەكاندا.

ئەو دوو كەسە ناویان ئەحمەد ئەبو عەمو ، كە لە ساڵی ٢٠١٥ وە كارەكەی وەك بەرپرسی میدیای كۆمپانیاكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕێ‌ست وازلێهێناوە، یەكیكبووە لەو كەسانەی، ریازی پایتەخت بەكاریهێناوە بۆ چاودێریكردنی چەندی ئەكاونتی تویتەر.

لەنێو ئەوانەدا ئەكاونتی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ بەناوی عومەر ئەبدولعەزیز بووە، كە كە یەكێبوو لە هاورێكانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس، كە ساڵی پار لە كونسوڵخانەی سعودییە لە ئەستەنبول كوژرا.


دووەم كارمەندی پێشووی تویتەر عەلی ئە زەبارا بووە، كە بە تۆمەتی سیخۆوڕی دەستگیركراوە وەك لایەنی سێیەم و ئەحمەد ئەل موتایری و ئەبو عەموو، كە كەسێكی ئەمەریكییە دوانەكەی دیكە هاووڵاتیەكی بەرەگەز سعودین  بەهەمانشێوە دەستگیركران.

لە دیكۆمێنتەكاندا هاتووە، كە ئەم دووكارمەندەی پێشووی تویتەر، بە كاتژمێرێكی دەستی خەڵاتكراون و بە هەزارەها دۆلار كراوەتە سەر حسابی بانقیە شاراوەكانیان.

تۆمەتی مامەڵەكردن وەك بەكاربەری سعودییەیان بەسەردا سەپاوە بەهۆی ئەوەی بەبێ ئاگای ئەمەریكاوە بووە، بەڵام وڵاتی سعودیەی هیچ كۆمێنتێكی لەسەر ئەم حاڵەتە نەبووە لە واشنتن.