زیاتر لە 10 هەزار چەكداری "تیرۆرست" لەو ناوچانەن لەسوریا لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیایە

جیهان

08/11/2019‌ 1411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدموند فیتون براون، رێكخەری پشتیوانی چاودێری بۆ سزای سەر رێكخراوی داعش رایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزاری چەكداری "تیرۆرست" لەناوچەی ئیدلیبن لەسوریا.

ئیدموند فیتون براون راشیگەیاند، ئەو چەكدارانە سەر بەگروپی چەكداری جۆراوجۆرن لەسوریاو سەرجەم گروپەكانیش بەگروچی "تیرۆرستی" ئەژماركراون.

پارێزگای ئیدلیب دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریاو لەژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیایە، كە ئەو سوپایە چەندین خاڵی پشكینینی لەو ناوچانەی سوریا هەیە.

فیتون براون جەختیشیكردووەتەوە، لەو ژمارە چەكدارە زیاتر لە 2000 هەزار چەكداریان سەر بەرێكخراوی داعشن‌و پێشتر چالاكیان بۆ رێكخراوەكە ئەنجامداوە.

هـ ـ ح