ئەردۆغان مەرجی كشانەوەی سوپای توركیا لەسوریا ئاشكراكرد

جیهان

09/11/2019‌ 5503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا مەرجی كشانەی سوپای وڵاتەكەی لەسوریا ئاشكراكرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە سوپای توركیا كاتێك لەسوریا دەكشێتەوە، سوپای وڵاتانی تریش لەو وڵاتە بكشێنەوە.

ئەردۆغان راشیگەیاند، كە ئەوان لەئۆپەراسیۆنەكانیان لەسوریا لەدژی هێزە كوردییەكان بەردەوام دەبن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی شەرڤانانی یەپەگەی لێجێگیرە.

توركیا لەساڵی 2016وە هێزی رەوانەی چەند ناوچەیەكی سوریا كردووە، كە ئەوەش كاردانەوەی حۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

سوپای توركیا ئێستا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكە لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكانی چەند ناوچەیەكیان داگیركردووە.

هـ ـ ح